سانپترسبۆرگ سه‌ره‌ڕای شوێنه ستراتیجییه‌كه‌ی و جوانییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ره و سه‌رنجڕاكێش، هاوكات به مه‌ڵبه‌ند و مه‌كۆی سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و شۆڕشه‌كان دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا له مۆسكۆی پایته‌خت داده‌نرێ، بۆ یه‌كه‌مجار كڵپه‌ی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری لینین له‌وێوه تاوی سه‌ند و زیاتر له سێ جاریش ناوی گۆڕاوه و به شاری قه‌یسه‌ره‌كان ناو ده‌برێ، به یه‌كێك له گرنگترین شاره‌كانی دنیا داده‌نرێ.
ئێسته سانپترسبۆرگ ڕۆژ دوای ڕۆژ گه‌شه و پێشڤه‌چوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و تاكه شاری گه‌وره‌ی ڕووسیایه كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر ده‌ریای به‌لتیك و به ده‌روازه‌ی مۆسكۆ بۆ گه‌یشتنه ئه‌وروپا و وڵاتانی ئیسكه‌نده‌نافی داده‌نرێ، ئه‌و شاره هاوشێوه‌ی شاری ڤینسی ئیتاڵیا زیاتر له 342 پردی تێدایه و هه‌موو شه‌وێك نۆ له‌و پردانه هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه بۆ تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان، جیا له‌وه دوو هه‌زار و 300 كۆشك و قه‌ڵا و قولـله و شوێنی شوێنه‌واری كۆنی تێدایه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوانی جیهانی بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆشترین شاری دنیا بۆ گه‌شتكردن، چه‌ندان ساڵ خه‌ڵاتی گه‌شتیاری جیهانی و باشترین و خۆشترین شاری دنیای پێ به‌خشراوه كه جیا له جوانی و كۆنییه‌كه‌ی، یه‌كێكه له شاره فره كولتوور و پێكهاته‌كان ئه‌مه‌یش سیمایه‌كی جوانتری پێ به‌خشیوه، له ساڵی ڕابردوویش زیاتر له 6.9 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ پایته‌ختی فه‌رمی وڵاته، به‌ڵام تا ئێسته‌یش سانپترسبۆرگ به ناوه‌ندێكی گه‌وره و گرنگی حكوومه‌تی وڵاته‌كه داده‌نرێ، ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا و دیمیتری میدڤیدیفی سه‌رۆك وه‌زیران خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ن، پوتین له‌وكاته‌ی له ده‌زگای هه‌واڵگری سۆڤیه‌ت كاری كردووه له‌م شاره زۆر ئه‌ركی بینیوه، ئه‌وكاته‌ی ناوی لینینگراد بوو، بۆیه بایه‌خێكی تایبه‌تی لای سه‌رۆكی وڵات هه‌یه و زۆربه‌ی جار میوانه‌كانی سه‌رۆكی ڕووسیا له كۆشكی كۆنستانتینی سانپترسبۆرگ ده‌مێننه‌وه و له‌وێ چاویان به پوتین ده‌كه‌وێ و دواتر به‌ره‌و مۆزه‌ی ئارمیتاجیان ده‌با و ئنجا به دیار شانۆی مارینسكی داده‌نیشن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرنگ و جوانی و پێگه گرنگییه‌كه‌ی هه‌یه‌تی، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌یشی زۆر هۆشیارن، بۆیه هه‌میشه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری و هه‌ستی نیشتمانی بووه دژ به داگیركه‌رانی بیانی، هاوكات دژ به ده‌سه‌ڵاته‌كانی وڵاته‌كه‌یش كاتێك له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ڕووسیا لایان داوه و ئه‌ركی خۆیان نه‌زانیوه، ئیتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و شۆڕش و به‌رخودان له‌م شاره‌وه دژ به حكوومه‌ت و فه‌رمانڕه‌واكانی مۆسكۆ كڵپه‌ی سه‌ندووه.
له ساڵی ڕابردوو له‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی نوێی وڵات كرا، وه‌ك هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژ به په‌رله‌ما، خه‌ڵكی سانپترسبۆرگ به كه‌مترین ڕێژه به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان كرد و ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌یش ته‌نیا 13% ده‌نگیان بۆ حزبه‌كه‌ی پوتین دا، پێچه‌وانه‌ی چیچان كه به ڕێژه‌ی 91% ده‌نگیان به پارته‌كه‌ی پوتین به‌خشی، بۆچوون و باوه‌ڕێك دروست بووه، كه حكوومه‌ته‌كانی مۆسكۆ له ناڕه‌زایی و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری هیچ شار و ناوچه‌یه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان هێنده‌ی خرۆشانی سانپترسبۆرگ ناترسن، وه هیچ شوێنێكیش وه‌ك ئه‌و شاره ناتوانێ فشاریان له‌سه‌ر دروست بكات.
سانپترسبۆرگ منه‌ت و شانازی به‌خۆی ده‌كات له به‌رانبه‌ر ته‌واوی شاره‌كانی تری ڕووسیا، چونكه ڕۆڵه‌كانی ئه‌م شاره زۆرترین قوربانیان له مێژووی ڕووسیا بۆ پاراستنی وڵاته‌كه‌یان داوه، به تایبه‌ت له جه‌نگی دووه‌می جیهانی داستانی یه‌كجار گه‌وره‌یان تۆمار كرد و كچ و كوڕانیان به رووحی خۆیان ڕێیان به له‌شكری ئه‌ڵمانیا گرت و به ته‌واوی تێكیان شكاندن، دوای ته‌واوبوونی جه‌نگیش ستالین ڕه‌شبگیری و هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی بۆ كۆچ پێكردنی زۆره‌ملێی خه‌ڵكی سانپترسبۆرگ ده‌ست پێكرد و زیان و ئازاری زۆری به خه‌ڵكی شاره‌كه به‌خشی.
له ساڵی 1950 ته‌واوی به‌رپرسانی شاره‌كه به فه‌رمانی ستالین له سێداره‌دران، دوای ئه‌وه‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه سه‌رانی شاره‌كه به نیازن حزبێكی تری شیوعی له وڵات ڕابگه‌یه‌نن، له كۆتایی حه‌فتاكانیش كۆشكی كرملێن سزای قورسی به‌سه‌ر تیمی ئه‌ندرگراوند سه‌پاند كه تیمێكی سترانبێژی شاره‌كه بوون، كه هه‌ڵده‌ستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی، په‌یام و بڵاوكراوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو.
هاوكات له‌م دواییه خه‌ڵكی سانپترسبۆرگ توانیان به‌سه‌ر كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی سه‌ر بكه‌ون، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دا كه له باڵه‌خانه‌یه‌كی 400 مه‌تری له شوێنێكی گرنگی سانپترسبۆرگ دروست بكات، به‌ڵام خه‌ڵك و حكوومه‌تی شاره‌كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، بۆریس فیسنڤسكی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌كه زیاتر له 400 وتاری نووسینی و له میدیاكان بڵاوی كرده‌وه و خه‌ڵكی به‌وهۆیه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قام و به توندی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و له كۆتایی دا دادگای باڵای ڕووسیا له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی سانپترسبۆرگ بڕیاری دا و پرۆژه‌كه‌ی گازپرۆمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.