خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای
فه‌یسبووك مارك زوكه‌ربێرگ دووپاتی كرده‌وه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان بریتییه له دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی جیهانی كه به كۆمه‌ڵگای ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجیا ناو ده‌برێ، بۆ ئه‌وه‌ی دنیا له‌یه‌كتر نزیك بكه‌ینه‌وه و هه‌مووان هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕۆی و ڕێ له گۆڕینی كه‌شوهه‌وا بگرین.
زوكه‌ربێرگ به وردی پلانی كۆمپانیاكه‌ی خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای پشتیوانی له دروستكردنی جیهانێكی پڕ له ئاشتی و یه‌كده‌ستی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ڕاگه‌یاند و به پێویستی زانی له جیاتی گرنگیدان به كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدییه‌كان، گرنگی به كۆمه‌ڵگا ئه‌لیكترۆنییه‌كان بده‌ین و له‌وێوه په‌یامه‌كان بۆ ئاشتی و ئارامی و پاراستنی گۆی زه‌وی به ته‌واوی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی بگه‌یه‌نین.
ئاماژه‌ی داوه، له كاتێكدا جیهان به‌ره‌و له‌تبوونی زیاتر ده‌ڕوا، دروستبوونی كۆمه‌ڵگای ئارام و كۆمه‌ڵگای یه‌كسان و ئازاد و لێوان‌لێو له شارستانیه‌تی سه‌رده‌م كارێكی قورسه و جیاوازییه‌كان هێنده زۆربوون كه ڕێ له دروستبوونی ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه له واقیع ده‌گرن، به‌ڵام به پشت به‌ستن به جیهانی ته‌كنه‌لۆجیا و گریمانه‌یی ده‌توانین ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه دروست بكه‌ین و خه‌ڵك بۆ ئامانجه باش و ئاشتییه‌كان ئارسته بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فه‌یسبووك ڕوونی كرده‌وه، كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌توانێ ڕۆڵی یه‌كجار گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێڕێ له دروستكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگا ئه‌لیكترۆنیانه، بۆ ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌ڵوێست دژ به كاره‌ساته ژینگه‌یی و مرۆییه‌كان بكه‌نه‌وه و ڕێ له ڕوودانیان بگرن.
ئه‌و ده‌ڵێ، پێوه‌ندییه‌كان له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌هێز و پته‌وه، بۆیه ده‌توانین زۆرترین كاریگه‌ری دابنێین له‌سه‌ر خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی به‌و جۆره بیر بكه‌نه‌وه، كه ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن و ژینگه بپارێزن و ڕوبه‌ڕووی تێكچوونی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی ببنه‌وه، به كه‌متر پیسكردنی ژینگه و هه‌وڵدان بۆ پاككردنه‌وه‌ی.
ئێسته ده‌توانین ملیارێك كه‌س به یه‌كه‌وه ببه‌ستینه‌وه له ڕێی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجی وه‌ك فه‌یسبووك، ئه‌مانه‌یش وا ده‌كه‌ن كه گونجاوی و خاڵی هاوبه‌ش زیاتر بن، ئه‌و جیابوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له واقیع هه‌یه له جیهانی ته‌كنه‌لۆجیا كه‌متر ببێته‌وه و ڕه‌نگه سه‌ره‌نجام ببێته هۆی دووباره نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كتر له ژیانی واقیعی دا.
ئامانجی سه‌ره‌كی فه‌یسبووك دروستكردنی كۆمه‌ڵگای نوێیه، بۆیه ده‌مانه‌وێ خه‌ڵكی ئاگاداری هه‌موو شته‌كان بن و سه‌یری ڤیدیۆی وه‌رزشی و هه‌واڵی ته‌له‌ڤزیۆنی و وتاری ڕۆژنامه‌كان بن، ئه‌مانه‌یش پێویستی به پسپۆری ورده و به پشت به‌ستن به چالاكی به‌كارهێنه‌ران و زانینی خواست و ویستیان ده‌خرێته‌به‌رده‌میان.
ده‌توانین ئه‌و ئامرازه به‌هێزه زۆر به ڕێكی به‌كاربهێنین و سوودی یه‌كجار زۆر به مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نین، به‌تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته سروشتییه‌كان و په‌تا جیهانی و توندڕۆی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كێشه‌ی په‌نابه‌ران و سه‌رجه‌م گرفته گه‌وره‌كانی تری دنیا، ده‌كرێ سوود له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ببینن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزینه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره به مرۆڤ ده‌ده‌ن، كه ئاسایشی جیهانی به‌ره‌و پێشه‌وه بچێ و وه‌به‌رهێنانی زیاتر له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێ، بۆ پێشخستنی ته‌واوه‌تی ئارامی و ئاسایش له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، ده‌توانین زۆر كاری گه‌وره و باش ئه‌نجام بده‌ین، له كاتی كاره‌ساته‌كان زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه هه‌واڵی كه‌سوكاریان له نزیك ناوچه كاره‌ساتباره‌كان پرسیوه، هه‌روه‌ها زیاتر له ملیۆنێك خه‌ڵك به به‌رده‌وامی فه‌یسبووك به‌كارده‌هێنن بۆ له‌یه‌كتر پرسینه‌وه و زانینی هه‌واڵی یه‌كتر، له كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌ی نیپال له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه 15 ملیۆن دۆلار كۆكراوه، ئه‌مانه وا ده‌كات كه كۆمه‌ڵگاكه زۆر خێرا و فره‌وان بێ و پێویستی زۆر نه‌بێ، بۆ پێوه‌ندی به‌ستن، له چاو جۆره‌كانی تری پێوه‌ندی كه له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌كانه‌وه پاره و یه‌كه‌ی پێویسته، له ڕێی ڕاسته‌وخۆیشه‌وه پێویستی به ڕۆیشتن و بڕینی ڕێی دووره، به‌ڵام فه‌یسبووك به ته‌واوی هه‌مووان له یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه.
زوكه‌ربێرگ ده‌ڵێ، پێویسته وه‌به‌رهێنانی زیاتر و پێشڤه‌چوونی زیاتر به‌دی بێنین و پشت به زیره‌كی ده‌ستكرد ببه‌ستین بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی، كه ئه‌مه‌یش زۆر به وردی و خێرایی ئه‌نجامه‌كانمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له ڕێی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه به گه‌ڕان به دوای پاشماوه‌كانی گه‌ڕانی هه‌ر كه‌سێك ده‌توانین یارمه‌تیده‌ری به‌هێز بین له دۆزینه‌وه‌ی توندڕۆكان و ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن.
له جیهان و كۆمه‌ڵگای ئه‌لیكترۆنیدا زانیارییه‌كان گومانیان له‌سه‌ر نییه و به ته‌واوی ڕاست و وردن، چونكه به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاگادار بن پێشتر تۆماری هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان كراوه و هه‌موو شتێك له‌به‌رده‌ستدایه و ته‌نیا پێویستی به دۆزینه‌وه و به‌راوردكردنێكی ساكارانه هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی 100% ڕاست و باوه‌ڕپێكراو.