زانایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، چالاكی و جموجۆڵی هه‌ساره‌ی خۆر له ڕۆژی 20 و 21ی ئه‌م مانگه ڕووی له زیادبوون كردووه، به‌وهۆیه‌وه له شه‌وی 24ی ئادار/مارس گه‌رده‌لوولێكی موگناتیسی ڕووی داوه، به‌ڵام گوڕه‌كه‌ی زۆر نه‌بووه و له جۆری G1 بووه و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مڕۆ 26ی ئادار/مارسیش شه‌پۆلێكی تری موگناتیسی له خۆره‌وه بۆ گه‌ردوون ده‌ربچێ و زه‌ویش بگرێته‌وه.
به گوێره‌ی داتا كۆكراوه‌كانی زانایانی بواری فیزیا له ئه‌كادیمیای زانستی فه‌له‌كناسی
ڕووسیا، دروستبوونی ئه‌و شه‌پۆله موگناتیسیانه بۆ تێكچوون و دروستبوونی كێشه له پلازمای خۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و حاڵه‌ته به‌رده‌وامی هه‌بێ و ئه‌مڕۆیش جارێكی تر گه‌رده‌لوولی موگناتیسی دروست ببێ و ڕۆژی 27 و 28ی ئه‌م مانگه‌یش ئه‌و حاڵه‌ته دووباره ببێته‌وه.
سێرگی كوزین توێژه‌ر له بواری فه‌له‌كناسی گوتی، ئه‌و حاڵه‌ته له‌گه‌ڵ گۆڕانی خولی خۆر ده‌ست پێ ده‌كات، واته له‌و كاته‌ی ڕۆژ ده‌ست به درێژبوون ده‌كات و شه‌و كورت ده‌بێته‌وه، له‌باره‌ی ترسناكی و زیانی ئه‌و حاڵه‌ته بۆ سه‌ر زه‌وی، ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه‌ی دا، هیچ مه‌ترسییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر زه‌وی دروست ناكات، بۆیه پێویست ناكات نیگه‌ران بین