به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئادار، ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، پاشان له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له كات و ناوچه جیاجیاكانیشدا باران به پچڕ پچڕی ده‌بارێ. پله‌كانی گه‌رما به گشتیی له نێوان هه‌شت تا 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی چوارشه‌م 27ی ئادار، ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، پاشان له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له كات و ناوچه جیاجیاكانیشدا باران به پچڕ پچڕی ده‌بارێ، له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ. پله‌كانی گه‌رما به گشتیی له نێوان هه‌شت تا 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.