فۆتۆگرافه‌رێكى كورد پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافیى له شارۆكه‌ى ئامێدى كرده‌وه كه له 21 فۆتۆی سرووشت و ناوچه‌ی كوردستان پێك هاتبوون.
عیسمه‌ت سه‌رسه‌نگی فۆتۆگرافه‌ر له شارۆكه‌ى ئامێدى به "وشه"ى راگه‌یاند، به مه‌به‌ستى ده‌رخستنى جوانى سرووشت و شارستانى ئامێدى، ئه‌و پێشانگا فۆتۆگرافییه‌م كردۆته‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، پێشانگاكه 21 فۆتۆی سرووشت، شارستانى، دیرۆك، كولتوور و داونه‌ریت و ژیانى ڕۆژانه‌ى ئامێدى و ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ، به بۆنه‌ی سه‌رى ساڵى كوردى و جه‌ژنى نه‌ورۆز، كه به شێوه و ستایلێكى نوێ وێنه‌كان گیراون، ئه‌م پێشانگایه كرایه‌وه.
پێشانگاكه له هۆڵى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنیات به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له دام و ده‌زگا حكوومى و مامۆستا و قوتابیانی ئامێدى كرایه‌وه.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى