سۆران: تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات

:: PM:10:12:02/01/2017 ‌
سبەى سێشەم، یەکەم رۆژى تاقیکردنەوەکانى کۆتاى وەرزى یەکەم لە شارۆکەى سۆران و دەوروبەرى بە بەشدارى هەزاران قوتابی دەست پێ دەکات.
 
بارزان عەبدوڵڵا بەرپرسى بەشى ئەزمونەکانى پەروەردەى سۆران بە "وشە"ى راگەیاند"سبەى  3/1/2017 تاقىکردنەوەکانى کۆتاىی ساڵ لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتیمان بە بەشدارى نزیکەى  51 هەزار قوتابی دەست پێ دەکات، هەروەها هەموو ئامادەکارییەکمان کردوە تاکو قوتابییان لە کەشێکى ئارام تاقىکردنەوەکانییان بە شێوەیەکى باش ئەنجام بدەن". 

پەروەردەی سۆران 246 قوتابخانەی هەیە لەو رێژەیەدا 24 قوتابخانەی ئامادەیی و 16 دواناوەندی و 206 قوتابخانەی بنەڕەتین، لەگەڵ ئەمەشدا 10 باخچەی منداڵانی لێیە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران خاوەنی ( 51 ) هەزار قوتابییە . 
شارۆکەى سۆران لە رووى کارگێریەوە سەر بە پارێزگەى هەولێرە، بە دوورى 120 کم لە سەنتەرى شارى هەولێر دوورە. 
سۆران – موڕشید برادۆستى 



وشە - عه‌لی سدیق