وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، لێدوانێکى بریکارى وەزیرى خوێندنى باڵاى عێراقی رەت دەکاتەوە کە رایان گەیاندبوو، ددان به بڕوانامهی زانكۆ تایبهتییهكانی ههرێم نانرێت.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە راگەیەندراویکدا کە کۆپییەکی بۆ "وشە" نێردراوە رایگەیاند، لێدوانەکەى سەلام خۆشناو بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق رەت دەکەینەوە، گوتبووی حکوومەتى عێراق ددان بە بڕوانامەى زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان نانێت و ئەم وتانەى هیچ بنەمایەکى راستییان تێدا نییە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، لەماوەى ڕابردوو وەزارەتەکەمان لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق یاداشتنامەیەکى هاوبەشیان واژوو كردبوو، پابەندبوونى خۆمان بە بڕگە و مادەکانى ڕێکەوتنەکە دەربڕیوە و چاوەڕێ دەکەین وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراقیش بڕگە و مادەکانى یاداشتەکە جێبەجێ بکات.
دووپاتی دەکاتەوە، بڕیار و راسپاردەى وەزارەتەکەشمان سەبارەت بەم پرسانە لە چوارچێوەى ئەو یاداشتنامە هاوبەشەیە کە لە نێوان هەردوولامان واژوو كراوه و دژى هیچ لایەک نیە، بۆیە بە پێویستى دەزانین بە هەمووان ڕابگەیەنین کە لێدوانەکەى بریکارى وەزیرى خوێندنى باڵاى عێرق هیچ بنەمایەکی نییە، کارى لێژنە هاوبەشەکانیشمان بۆ بابەتە هاوبەشەکان لە نێوان هەردوولا بەردەوامن.