كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نه‌كان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دادگه‌ی فیدراڵی بڕیاری داوه، چاره‌كێكی حكوومه‌تی عێراق ببێته ژن و ئاستی خانه‌نشینیی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه.
دادگه‌ی باڵای عێراق له چه‌ند بڕیارێكی نوێ‌دا كه دوێنێ دووشه‌م (25ی ئادار) بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌وه هاتووه، پێویسته خانه‌نشینیی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینیی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كسان بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ببێته ڕێخۆشكه‌ر بۆ یه‌كسانكردن و تازه‌كردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی له سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و بۆ ئه‌مه‌ش دیوانی چاودێری ده‌بێ پێی هه‌ڵبستێ، بۆ ئه‌وه‌ی سامانی گشتی به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ئیاس سامۆك گوته‌بێژی فه‌رمیی دادگه‌ی باڵای عێراق له كۆڕبه‌ندێكی گفتوگۆییدا كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به هاوكاریی یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی عێراقی پێی هه‌ستابوو، گوتی: پێویسته بڕیاری ژماره 13ی ساڵی 2007 جێبه‌جێ بكرێ كه تایبه‌ت بوو به كۆتای ژنان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و تێیدا هاتووه، نابێ ڕێژه‌كه‌یان له 25% كه‌متری كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن بێت، وه‌ك چۆن له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پێڕه‌و ده‌كرێ.
سامۆك ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی دووپاتی ده‌كاته‌وه، بڕیاری 140 و 141ی ساڵی 2018 جێبه‌جێ ده‌كرێن كه تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، پێویسته مووچه‌ی خانه‌نشینیی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌پێی یاسای نانه‌نشین چاك بكرێ و ئه‌مه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تدا جێبه‌جێ ببێ و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی حكوومه‌تیش بگرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای یه‌كسانیی له نێوان عێراقییه‌كان پێشێل نه‌كرێ كه له ماده‌ی 14ی ده‌ستووردا هاتووه.
گوته‌بێژی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵیی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، دادگه‌كه‌یان پشتیوانیی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئێسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان ده‌كات و ڕێژه‌یان ده‌بێ پێوه‌ست بێت به ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌كه‌وه و ڕێژه‌ی باڵا دیاری بكرێ كه نابێ له‌و ژماره‌یه زیاتر بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ له هه‌موو پسپۆڕییه‌كدا ئه‌ندامی هه‌بێ و نابێ هه‌موویان ته‌نیا یه‌ك یان دوو پسپۆڕییانه هه‌بێ، بۆ نموونه، یاساناسان، ئه‌ندازیاران، پزیشكه‌كان و ته‌واوی بواره‌كانی تر جێیان ببێته‌وه.
دادگه‌ی فیدڕاڵی، وردبینی بۆ خه‌رجیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌خاته ئه‌ستۆی دیوانی چاودێری دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ر نه‌چێ و ده‌شبێ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نه‌كاندا هه‌بن، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 49 لقی یه‌ك له ده‌ستووری عێراق. سامۆك وای گوت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌باره‌ت به واده‌ی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی دیاری كرد كه بریتییه له 16ی تشرینی دووه‌می داهاتوو، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ستكاری بكرێ و هێشتا وه‌ك پێشنیاز ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌ی شاره‌وانییه‌كاندا، ریاز به‌دران ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمسیاران ئه‌مڕۆ سێشه‌م گوتی: پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یاسای ژماره 32ی ساڵی 2016ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جێبه‌جێ بكات كه بریتییه له قه‌ده‌غه‌كردنی خۆكاندیدكردنی حزب و چالاكه توندڕه‌وه‌كان و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه بدرێ ئه‌ندامانی پێشووی حزبی به‌عس به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، چه‌ندان كه‌س له په‌رله‌مان و به‌رپرسی باڵای حكوومه‌تی عێراق، تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی ئه‌ندامی پێشووی حزبی به‌عس بوون و به‌شێك بوون له كادره پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌و ڕژێمه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، دوای گفتوگۆی چڕ سه‌باره‌ت به كاتی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌وان 16ی تشرینی دووه‌میان هه‌ڵبژاردووه، بۆ ئه‌م واده‌یه‌ش ڕه‌چاوی بۆنه ئایینییه‌كانیان كردووه و هیچ بۆنه‌یه‌ك ناكه‌وێته نه ئه‌و ڕۆژه و نه ڕۆژانی بانگه‌شه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و كاته پێشنیازكراوه‌دا جێبه‌جێ بكرێ، كۆمسیۆن به مه‌رجی داناوه، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاركانی هه‌موار بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه بدرێ كه بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كرێ.
پێشتر له 25ی تشرینی دووه‌می 2018 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی دواخست كه بڕیار بوو له 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 بكرێ، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو، هیچ ئاماده‌كارییه‌كی بۆ نه‌كراوه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، دوای گفتوگۆی چڕ سه‌باره‌ت به كاتی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌وان 16ی تشرینی دووه‌میان هه‌ڵبژاردووه، بۆ ئه‌م واده‌یه‌ش ڕه‌چاوی بۆنه ئایینییه‌كانیان كردووه و هیچ بۆنه‌یه‌ك ناكه‌وێته نه ئه‌و ڕۆژه و نه ڕۆژانی بانگه‌شه‌وه.