له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوو له شاری سلێمانی 12 حاڵه‌تی خۆكوشتن و سوتانی ژنان تۆماركراوه و هاوكات هەشت حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی به‌رامبه‌ر به ژنان تۆماركراوه.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له سلێمانی پێنج حاڵه‌تی خۆكوشتنی ژنان تۆماركراوه و هاوكات شەش حاڵه‌تی سوتانی ژنان هه‌بووه و دوو ژنیش خۆیان سوتاندووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه له‌و مانگه‌دا هەشت حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی به‌رامبه‌ر به ژنان تۆماركراوه ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه مانگه‌كانی پێشتر حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی له شاره‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بووه.
به ڕای توێژه‌ران و پارێزه‌ران حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی دژ به ژنان پێوه‌ندی به ناوشیاری كۆمه‌ڵگا هه‌یه و پێویسته كۆمه‌ڵگه له به‌رامبه‌ر ژنان وشیار بكرێته‌وه و هه‌وڵ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژی بدرێت و ژنان نه‌بنه قوربانی پیاوان.
شه‌ونم هه‌ورامی، توێژه‌ری بواری كۆمه‌ڵایه‌تی به وشه‌ی راگه‌یاند، توندوتیژییه‌كان كه به‌رامبه‌ر به ژنان تۆمار ده‌كرێن پێوه‌ستن به كۆمه‌لگاوه، له هه‌موو وڵاتان حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی هه‌ن، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای ئێمه ناوشیاری تاك وای كردووه حاڵه‌ته‌كان زۆربن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، كه توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر جه‌سته‌یی بێت یان سێكسی، سه‌ر ده‌كێشێت بۆ حاڵه‌تی سوتان و خۆسوتاندن و سه‌رئه‌نجام مردنی به‌دوادا دێت و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان زیاد بێت و ببێته دیارده.
دووپاتی دەکاتەوە، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه لایه‌نی پێوه‌ندیدار و رێكخراوكان كار بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن و راگه‌یاندنه‌كان گرنگی به لایه‌نی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی بده‌ن و له رێگای كه‌سانی شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند باس له بێزەونی توندوتیژی و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بكه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و قوربانی بونی ژن.
ئاڕەش فازیل، پارێزه‌ر و مافناس بۆ "وشه" دەڵێ، هۆكاری سه‌ره‌كی توندوتیژی ژنان ئاستی وشیاری و مه‌عریفه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه، هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوشاره‌كان کە خه‌ڵكانێكی زۆر له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان رووی تێكردوون، پێشر ئه‌و كه‌سانه به‌و ئاستی وشیاری و مه‌عریفییه نه‌گه‌شتون، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردنی تاكه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماکانی عه‌شایری بووه له‌بری بیری ئاقڵانی و پێشكه‌وتوویی بیری كۆمه‌ڵایه‌تی.
زیاتر روونی دەکاتەوە، چاره‌سه‌ر و كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان له‌وه‌دا نه‌ماوه كه كه‌سانی توێژه‌ر و كۆمه‌ڵناس و یاسایی بتوانن كۆمه‌ڵگا وشیار بكه‌نه‌وه، بڵكو پێویستی به كه‌سانی پرۆفیسۆر و زۆر شاره‌زا و دڵسۆزە و راگه‌یاندنیش رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری خۆی ببینێت به هێنانه پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی