به‌هۆی خراپی جۆری كێكی قه‌نادی هاتوو بۆ هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌ی هاوبه‌شی گۆمه‌ڵگای مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران زیاتر له نۆ تۆن لەو كێكانه‌یان گه‌راندووه‌ته‌وه ئێران.
ئه‌مرۆ سێشه‌م 26ی ئادار له ڕاگه‌یاندراوێكی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌راندا کە کۆپییەکی بۆ وشە نێردراوە، ئاماژەیان بەوە داوە، لیژنه‌ی هاوبه‌شی گۆمه‌ڵگای مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران چه‌ندان بارهه‌ڵگری كێكی خراپبوویان كه له ئێرانه‌وه هاتوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پشكنینی مه‌رزه‌كه ده‌رنه‌چوون گەڕاندەوە.
زیاتر روون کراوەتەوە، هه‌ر ئه‌مرۆ زیاتر له نۆ تۆن و 180 كیلۆگرام كێكی قه‌نادی گه‌ڕێندروەته‌وه ئێران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هۆبه‌ی نموونه‌یی خۆراك پشكنینیان بۆ كراوە و له پشكنینه‌كه ده‌رنه‌چوون، چونكه به‌گوێره‌ی ڕێنمایه‌كانی ته‌ندروستی عێراقی نیین.
شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران بە دووری 180 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر، كه به ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به ئێرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و رۆژانه سه‌ره‌ڕای هاتوچۆی ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار به به‌رده‌وامی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لێ ده‌كرێت.