داعش لە قەرەتەپە دەركەوتەوە

:: PM:05:32:26/03/2019 ‌

ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئادار، زیاتر لە سەرچاوەیەك ئاشكرایان كرد، داعش لە سنووری شارەدێی قەرەتەپە دەركەوتوون و پۆلیسێكیان كوشتووە و ڕووبەڕووی سوپای عێراق بوونەتەوە.

سەرچاوەیەكی هەواڵگری لە پۆلیسی دیالە بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، كۆمەڵێك چەكداری داعش چوونەتە گوندێكی باكوری قەرەتەپە و لەوێوە تەقەیان لە بازگەیەكی پۆلیس و سوپا كردووە و بە قەناس پۆلیسێكیان كووشتوە.

بەپێی قسەی سەرچاوەكە، چەكدارانی داعش جگە لە قەناس ماتۆرسكێلیان لە هێرشەكەدا بەكار هێناوە. 

لای خۆیەوە رەحیم عەزیز، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەدێی قەرەتەپە بۆ "وشە" ئاشكری كرد، پاش ئەو كردەوە تیرۆریستیە چەكدارای داعش خۆیان دەرباز كردووە و ڕووبەرووی هێزە عێراقییەكان بوونەتەوە .

 بەپێی بەدواداچوونی "وشە" لەمساڵدا ئەوە یەكەمجارە داعش بە رۆژ دزە دەكاتە ئەو گوندانەی كە بازگەی هاوبەشی سوپا و پۆلیس لێوەی نزیكە، ئەوەیش گومانی لای هاووڵاتییان دروست كردووە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم