ئه‌مڕۆ توركیا ده‌ستى كرد به دادگایى كردنى فه‌رمانبه‌رێكى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به تۆمه‌تى سیخوڕیكردن و به‌شداربوون له‌كۆده‌تا، ئه‌مه‌یش بابه‌تێكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جارێكى تر گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا زیاد بكاته‌وه، كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ناتۆن.
مه‌تین تۆبۆز كه هاووڵاتییه‌كى توركه فه‌رمانبه‌ر بوو له فه‌رمانگه‌ى ئه‌مه‌ریكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان، له ساڵى 2017 له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه گیرا به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به فه‌تحوڵا گوله‌ن هه‌یه، ئه‌م پیاوه‌ى كه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێییه‌وه و له لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه به ئه‌نجامدانى كۆده‌تاكه‌ى ته‌مموزى ساڵى 2016 تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
كاتێك پۆلیسى توركیا تۆبۆزى به‌ره‌و دادگاى ئیسته‌نبۆڵ ده‌برد، ئه‌و پیاوه ده‌گریا، چونكه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ى به‌سه‌ر بسه‌پێنرێت ئه‌وا سزاى گرتنى هه‌تاهه‌تایى به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تۆبۆز به‌وه تۆمه‌تباره پێوه‌ندى له نێوان پیاوانى پۆلیس و داواكارێكى گشتى هه‌بوو، ئه‌م داواكاره‌یش سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌ى گوله‌ن بووه.
ئاژانسى فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه كاتێك تۆبۆز له دادگا به‌رگریى له خۆى كردووه، گووتویه‌تى " من له ماوه‌ى 25 ساڵ كاركردنم له فه‌رمانگه‌ى ئه‌مه‌ریكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، زۆرێك له پۆلیس و به‌رپرسانى حكوومیم بینیووه و كارتى كاركردم له گه‌ڵیان گۆڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌ركى من ته‌نیا له چوارچێوه‌ى كاركردن بووه وه‌ك وه‌رگێڕێك". دواتریش مه‌تین تۆبۆز ده‌ڵێ "رۆژێك له رۆژان له‌و باوه‌ڕ نه‌بووم له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ندیانه تۆمه‌تبار بكرێم".
له دانیشتنى دادگاكه كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێ، هه‌ر یه‌كه له هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره و كونسوڵى گشتى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌سته‌نبۆڵ ئاماده ده‌بن.
خالد ئه‌كالب پارێزه‌رى مه‌تین تۆبۆز له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ " پێشبینى ده‌كه‌ین تۆبۆز ئازاد بكرێت".
ئه‌م دادگاییه له كاتێك به‌ڕێوه ده‌چێت، كه پێوه‌ندى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و توركیا له پاشه‌كشه دایه به‌هۆى ئه‌و ناكۆكییه‌ى له نێوانیان دروست بووه به‌هۆى دۆسییه‌كانى جه‌نگى سووریا و كڕینى چه‌كى رووسى له‌لایه‌ن توركیا، ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌مه‌ریكا له راده‌ستكردنه‌وه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌ن به توركیا.
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره هه‌ڵوێستى خۆى به فه‌رمى راگه‌یاندووه و دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌یان كراوه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن ئازادكردنى فه‌رمانبه‌ره توركه‌كانیان" ئه‌وانه‌ى بێ پاساو گیراون" له پێشینه‌ى كاره‌كانى ئه‌مه‌ریكایه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یش زانایه‌كى ئاژانسى ناساى ئه‌مه‌ریكییه كه به ره‌گه‌ز توركه ناوى سه‌ركان گۆلجه و دوو ره‌گه‌زنامه‌ى توركى و ئه‌مه‌ریكى هه‌یه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه به تۆمه‌تى تیرۆر گیراوه.
جیا له‌م دوو كه‌سه توركیا نیشته‌جێبوونى به زۆره‌ملێى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى تر‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌سته‌نبۆڵ سه‌پاندووه به ناوى میتى جانتورك، به هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه ئاراسته‌ىم ه‌تین تۆبۆز كراون.
له مانگى كانوونى دووه‌میش دادگا حه‌مزه ئۆلۆجاى به هاوكاریكردنى پارتى كرێكارانى كوردستان تۆمه‌تبار كرد، به‌ڵام دواتر ئازاد كرا، چونكه به‌ر له دادگاییه‌كه ماوه‌ى زیندانى خۆى ته‌واو كردبوو.
مه‌تین تۆبۆز ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌مڕۆ دادگایى كرا، له ساڵى 2017 له سه‌روبه‌ندى ته‌نگژه دیپلۆماسییه‌كه‌ى نێوان ئه‌نكه‌ره و واشتن گیرا، ئه‌م ته‌نگژه‌یه چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بوو تا ئه‌مه‌ریكا پێدانى ڤیزاى بۆ توركه‌كان راگرت.
ئه‌سڵى ئایدن تاشباش كه كچه توێژه‌رێكى توركه له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپى بۆ پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێ "ئه‌م دۆسیه‌یه به یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كانى پێوه‌ندى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاشگه‌زبوویه‌وه له بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى ڤیزا، ئه‌وان بڕیاریان داوه په‌یڕه‌وى دیپلۆماسییه‌تێكى هێمن بكه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا".
له دواى كۆده‌تا شكسخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى ساڵى 2016 ده‌یان هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تى پێوه‌ندى به رێكخراوى گوله‌ن و ئه‌نجامدانى كۆده‌تاكه گیراون، هه‌روه‌ها 100 هه‌زار كه‌س له كه‌رتى گشتى ده‌وڵه‌تى توركیا له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، گوله‌ن چه‌ندان جار ئه‌وه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه پێوه‌ندى به كۆده‌تاكه‌وه هه‌بێت.
به‌هۆى ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌وه ئه‌نكه‌ره رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانى و رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ ده‌بێته‌وه، به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ى له دژى نه‌یاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات و دیموكراسى ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. له‌به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانى تورك ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه به پێویست ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت له هه‌ژموونى گوله‌ن به‌دوور بگرن.
له‌ساڵى رابردوودا پێوه‌ندى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ نزمترین ئاست دابه‌زێ ئه‌مه‌یش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو له به‌رانبه‌ر گرتنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن له‌لایه‌ن توكریاوه، دوا به‌دواى ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند و به‌هاى لیره به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك دابه‌زى.
كاتێكیش برۆنسۆن له كانوونى یه‌كه‌مى رابردوو ئازاد كرا، جارێكى تر پێوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا ئاسایى بووه‌وه، به‌ڵام دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بڕیارى كڕینى سیسته‌مى مووشه‌كى رووسى دا، كه‌چى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى پێدا و له‌وه ئاگادارى كرده‌وه ئه‌م بڕیاره كار له بابه‌تى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیف 35 ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه به توركیاى بفرۆشێ.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه پێوه‌ندى دووقۆڵى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى پاڵپشتى ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه كوردییه‌كانى سووریا له‌گرژیى دایه كگه ئه‌نكه‌ڕه به تیرۆریستیان ده‌زانێ و ئه‌مه‌ریكایش به هاوپه‌یمانى خۆیان ده‌زانێ له جه‌نگى دژ به داعشدا.