شەوی رابردوو رێکەوتی 3/2ی کانوونی دووەم/ یەنایەری 2017 لە ئاسمانی هەولێردا، دیاردەیەکی گەردوونی بینرا کە بریتی بوو لە بە یەکگەیشتنی هەسارەی ڤینۆس و مانگ.
لەوبارەیەوە سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو جۆرە دیاردانە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ئەنجامی سووڕانەوەی هەسارەکان بە دەوری خۆردا و هەریەکەیان لەسەر خولگەی خۆی روو دەدەن، هەندێک جار بەم شێوەیە سەرنجڕاکێش دەردەکەون و دیمەنی بە چاو بینراو دروست دەکەن.
ئەژی چەتۆ گوتی، ئەوەی شەوی رابردوو رووی دا، هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی و مەترسیداری لەسەر زەوی نییە، چونکە تەنیا لە چاوی خەڵک وا دەردەکەوێت کە ڤینۆس و مانگ بە یەک گەیشتوون، ئەگەر نا لە ئێستەشدا ئەو دوو هەسارەیە هەر 45_50 ملیۆن کیلۆمەتر لە یەکترەوە دوورن.
جێی ئاماژەیە، هەسارەی ڤینۆس کە زوهرەشی پێ دەگوترێ، سێیەم هەسارەیە لە کۆمەڵەی خۆر و بە نزیکترین هەسارە لە زەوییەوە هەژمار دەکرێت.
ئەم وێنانەی خوارەوە، ئاسمانی هەولێرن و لە شەوی رابردوو گیراون کە تێیدا بە یەکگەیشتنی هەسارەی ڤینۆس و مانگ دەردەکەوێت، وێنەکان لە هەژماری ئەژی چەتۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وەرگیراون.