رامۆس لە دوو یاریی داهاتووی ریال مەدرید یاری ناكات

:: AM:11:56:03/01/2017 ‌

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكار و كاپتنی یانەی ریال مەدرید لە دوو یاریی داهاتووی یانەكەدا بەشدار نابێت.

رۆژنامەی (ماركا)ی مەدریدی بڵاوی كردەوە: زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید ناوی رامۆسی لە پێكهاتەی تیپەكەی تۆمار نەكردووە بۆ یارییەكەی  سبەی چوارشەم بەرامبەر یانەی سڤیلییە لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا.

رۆژنامەكە هۆكاری بانگهێشتنەكردنی رامۆسی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەو بەرگریكارە لە یاریی كۆتای جامی جیهانی یانەكاندا لە وڵاتی ژاپۆن تووشی ئازاری ماسوولكەكانی قاچی هاتووە و بەو هۆیەشەوە زێدان بڕیاریداوە پشووی پێ بدات.

رامۆس هەروەها لە یاریی داهاتووی یانەی ریال مەدرید لە خولی پلە یەكی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی گرانادا كە بڕیارە رۆژی شەمووی داهاتوو لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێتە ئەنجامدان، بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتە زەردەكانەوە ناتوانێ یاریی بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە رەنگە رامۆس لە یاریی گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی سڤیلییە لە رۆژی 12ی ئەم مانگە بگەڕێتەوە پێكهاتەی یانەی ریال مەدرید و دووبارە دەست بە یاریكردن بكاتەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م