له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر، ئاماری ڕووداو و تاوانه‌كانی ساڵی 2016 ی ئاشكرا كرد.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی پۆلیس، له ساڵی رابردوودا ٦٢ حاڵه‌تی كوشتنی پیاو رووی داوه و له‌وانه‌ش ٥٨ حاڵه‌تیان ئاشكرا بوون و چوار حاڵه‌ت تاوانه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه. له ساڵی ٢٠١٥ حاڵه‌ته‌كان ٦٠ بوون.
له تاوانی كوشتنی به‌هه‌ڵه، ١٠ حاڵه‌ت تۆمار كراوه و سه‌رجه‌میشیان ئاشكرا كراون. هاوكات ٥٣ حاڵه‌تی خۆكوشتنی پیاو تۆمار كراوه.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ٩١١ حاڵه‌تی شه‌ڕكردن تۆمار كراوه، ٨٢٤ حاڵه‌ت ئاشكرا كراون، ٨٧ یان له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان. له رووداوه‌كانی دزیكردنیش٤٩٢ حاڵه‌ت تۆمار كراوه و %٦٥ لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا كراون و به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵێك پێشتر %٤ كه‌می كردووه.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له ساڵی ٢٠١٦دا هیچ حاڵه‌تێكی ڕفاندن تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام
٥٧٥ حاڵه‌تی فێڵكردن تۆمار كراوه و ٩٨%یان ئاشكرا كراون.
ڕائید هۆگر گوتی توانای هێزه‌كانی پۆلیس له گرتنی تۆمه‌تباران و ڕاده‌ستكردنیان بۆ به‌رده‌م داده‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه، به‌گشتی له ساڵی ٢٠١٦دا %٨٦ بووه و ئه‌مه‌یش توانای هێزی پۆلیس و ده‌زگه‌كان ده‌سه‌لمێنێ.
ئه‌و بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای پۆلیس كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌خاته ڕوو كه بریتین له:
١ – توانای هێزی پۆلیس له به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكردن و شه‌ونخوونیی به‌رده‌وامیان له كاره‌كه‌یان.
٢ – چاوكراوه‌یی هاووڵاتییان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له حاڵه‌تی نه‌خوازراو.
٣ – پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و پشتبه‌ستنیان پێیه‌وه وه‌ك كامێرا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
٤ – هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌كانی تری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.