زۆر كه‌س له بواری جۆراوجۆردا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كه‌ن، خانمێكی رووسیاییش كه له سه‌ده‌ی 18 ژیاوه، به دروستكردنی 69 منداڵ، ژماره‌ی پێوانه‌یی له منداڵخستنه‌وه‌دا تۆمار كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ژنه كه هاوسه‌ری پیاوێكی جووتیار بووه به ناوی فیۆدۆر ڤاسلیێڤ، به خاوه‌نی پێگه‌ی یه‌كه‌م هه‌ژمار ده‌كرێت له خستنه‌وه‌ی زۆرترین منداڵ له مێژوودا، به شێوه‌یه‌ك كه چوارجار جمكی چوار دانه‌یی بووه، حه‌وت جاریش جمكی سێ دانه‌یی بووه، ئه‌مه جگه له جمكه دوو دانه‌یییه‌كان و منداڵه تاكه‌كانیش كه بوویه‌تی.
سه‌رچاوه‌ی ئاشكرابوونی ئه‌و زانیارییانه‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی فیۆدۆر ڤاسیلێڤی هاوسه‌ری ژنه‌كه كه له ساڵی 1783 نووسیویه‌تی و تێیدا ده‌ڵێت، "ئێسته ته‌مه‌نم 75 ساڵه و ته‌ندروستیم باشه، له ژنی یه‌كه‌مم (واته ئه‌و ژنه‌ی كه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه) 69 منداڵم هه‌یه كه ئه‌و ژماره منداڵه‌شی به 27 سك بووه، له ژنی دووه‌میشم 18 منداڵم هه‌یه كه ژنی دووه‌میشم ئه‌و ژماره منداڵه‌ی به هه‌شت سك بووه" و ئه‌و نامه‌یه‌ش له‌لایه‌ن گۆڤاری " The Gentleman”s Magazine"ی به‌ریتانی بڵاو كراوه‌ته‌وه.