له‌باره‌ی قه‌ره‌بووى به‌شه خۆراكى فهوتاوى زیاتر له سێ مانگى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاره به‌غدا بڕى پاره‌یه‌كى دیاریكراو بنێرێت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى بازرگان‌یش له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕى حه‌وت هه‌زار و 500 دینار دیارى كراوه بۆ مانگێك و بۆ سێ مانگ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك 20 هه‌زار دینارى به‌رده‌كه‌وێت .
ماجید عوسمان سه‌رۆكى لیژنه‌ى بازرگانى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: وه‌ك ئاگادارن و به‌دواداچوونیان كردووه، وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق بڕیارى داوه له به‌رامبه‌ر به‌شه خۆراكى فهوتاوى سێ مانگى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، بڕى 20 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بنێرێت.
ڕوونى ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ى بازرگانى ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان كۆ ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى خۆراك له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، تا بزانین به چ رێوشوێنێك پاره‌كه ده‌گات و چۆن دابه‌ش ده‌كرێت .
ماجید عوسمان زیاتر ده‌ڵێت، هه‌موو ساڵێك چه‌ند مانگێك خۆراكى هاووڵاتییانى هه‌رێم ده‌فه‌وتێت و ناگات، له كاتێكدا خه‌ڵك له دۆخێكى ئابووریى خراپ‌دا ده‌ژین. ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه هه‌وڵى ڕژد ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا تا بتوانن به زووترین كات پاره‌كه بگات و دابه‌شى سه‌ر هاووڵاتییان بكرێت .
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، بریكارى گشتیى دابه‌شكردنى خۆراكى عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه بڕیار دراوه قه‌ره‌بووى مادیى به‌شه خۆراكى فهوتاوى هاووڵاتییان بكرێته‌وه له شاره‌كانى عێراق و كوردستاندا، بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له برى سێ مانگ خۆراكى فه‌وتاو بڕى 20 هه‌زار دینارى بۆ دیارى كراوه، به‌ڵام هێشتا ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى عێراقى له‌سه‌ر نه‌دراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌م مانگه‌دا پاره‌كه خه‌رج بكرێ.
هه‌ولێر/ هێمن ڕه‌فیق