بەرپرسی پلاندانانی سەربازی داعش لە مووسڵ كوژرا

:: PM:02:54:15/10/2016 ‌



لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ بنكەیەكی تیرۆریستان لە نێو شاری مووسڵ، نۆ تیرۆریستی داعش كوژران، سێیان سەركردەی پلە یەكی داعشن، یەكێك لەوانەش بەرپرسی پلاندانانی سەربازی رێكخراوی تیرۆریستی داعشە لە مووسڵ.

مزەفەر سامر كەعبی ئەفسەر بە پلەی رائید لە كردەوەگەلی رزگاری نەینەوا ئاشكرای كرد، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی "زوبات"ی شاری مووسڵ خانوویەكیان كردووەتە ئامانج، كە كۆمەڵێك تیرۆریست و سەركردەی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی تێدا بووە و لە نێو كۆبوونەوەدا بوونە.

هەروەها گوتی، لە ئەنجامی بۆردمانەكە نۆ تیرۆریست كوژراون، سیانیان سەركردەی پلە یەكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن و یەكێكیش بەرپرسی پلاندانانی سەربازی رێكخراوی تیرۆریستی داعشە بە ناوی "ئەبی ئەحمەد".

هەروەها گوتی، ئەو بۆردمانە گورزێكی كوشندە بوو لە تیرۆریستان درا، چونكە بە كوشتنی سەركردەی پلاندانەری سەربازی تیرۆریستان زیانی زۆر بە رێكخراوەكە كەوتووە.

شاری مووسڵ لە 10 حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی سوپا و پۆلیسی ناوخۆیی مووسڵ كەوتە ژێر دەستی تیرۆریستان و نزیكەی 350 هەزار كەسیشی ئاوارەی كوردستان بوون، دواتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی ئەمەریكا بە بەشداریی 63 دەوڵەت، پێك هێنرا بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان لە عێراق و سووریادا.

وشە/پێگەی قودس، و:باز ئەحمەد.



وشە - باز ئه‌حمه‌د