ئه‌مڕۆ سێشهمه له‌به‌رده‌م سوپهرماركێتى كۆك له شارى هه‌ولێر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌كوژرێ له كاتی ده‌مه‌قاڵه‌دا و پۆلیس هۆی كوشتنه‌كه بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به"وشه"ى ڕاگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى برایه‌تى ئاگادار كراونه‌ته‌وه له ڕووداوێكى كوشتن له نزیك سوپهرماركێتى كۆك له گه‌ڕه‌كى برایه‌تى له ناوشارى هه‌ولێر.
روونی كرده‌وه كه كوشتنه‌كه به‌هۆى ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌یه‌ك و هاووڵاتییه‌كى تردا بووه كه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه پێكه‌وه.دووپاتی كرده‌وه "له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌كه پێشمه‌رگه‌كه‌ی كوشتووه".
"پێشمه‌رگه‌كه خێزانداره و دانیشتووى هه‌ولێره، ئێسته په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسایى بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و هێزه‌كانى پۆلیس به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان، دواتر ڕه‌وانه‌ى دادگاى تاوان ده‌كرێت له هه‌ولێر" گوته‌بێژی پۆلیس وای گوت.
هه‌ولێر/ هێمن ڕه‌فیق