وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێل و خانووى كرێى داموده‌زگه‌كانى، ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ئاگادارییه‌كى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه، هه‌ر گرێبه‌ستێكى خانوو یان ئۆتۆمبێل بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى به‌كار بێت، پێویسته ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌بێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری هاتووه كه ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م فهرمانگهكانى حكوومه‌ت كراوه، ده‌ڵێت، هیچ به كرێ گرتنى نوێى ئۆتۆمبێل و خانوو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت نه‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر ئۆتۆمبێلێك و خانوویه‌ك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى دارایى به كرێ گیرابێت، لایه‌نه یاسایییهكهى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى خۆیان.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری ئاشكراى ده‌كات، پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستى ئۆتۆمبێل و باڵه‌خانه‌كان ده‌كات، مه‌رج نییه وه‌ك پارساڵ بێت نرخه‌كان وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان نرخه‌كان دیارى ده‌كات.
ساڵانه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئۆتۆمبێل به كرێ ده‌گرێت و چه‌ندان باڵه‌خانه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى شوێن به‌كرێ فهرمانگهكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تیایدا نیشته‌جێ بوونه.