ئه‌ندامێكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا، به حزبی ئۆپۆزسیۆن و ڕكابه‌ری ئه‌ردۆغان ناوده‌برێ، چه‌ند وێنه‌یه‌كی له تویته‌ری خۆی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ، له ترسی گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، ئه‌ندامانی حزبه‌كه به شه‌ویش نامێننه‌وه و له دیار سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌خه‌ون.
مه‌حموود
تانال ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری كه وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌یان نووسیویه‌تی، سه‌یریان بكه‌ن، ناتوانێ وێنه‌یه‌كی هاوشێوه له هیچ شوێنێكی دنیا ببینی، به‌ڵام ئێمه سێ ڕۆژه نه‌ڕۆیشتوونه‌ته ماڵه‌وه و خه‌ریكی پاسه‌وانیكردنین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك نه‌دزرێن.
ئه‌ندامانی پارتی گه‌لی كۆماری له ترسی ساخته‌كردنی ده‌نگه‌كان ناچنه‌وه ماڵه‌كانیان و هه‌ر له ناو هۆڵی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و له ته‌ك سندووقه‌كان ده‌خه‌ون، مسته‌فا ئه‌كیول نووسه‌رێكی توركی سه‌رنجێكی له‌سه‌ر وێنه‌كان نووسیوه و ئاماژه‌ی داوه، بۆ ڕێگری له ساخته‌كردن ئه‌وانه ناچنه‌وه ماڵه‌كانیان، كارێكی گه‌وره و گرنگ ده‌كه‌ن و ڕێ له ساخته‌كردن ده‌گرن و پێویسته له پرۆسه‌ی دیموكراسی دا براوه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌ربكه‌وێت.
وێنه‌كه زۆر به‌خێرایی له میدیاكانی توركیا و دنیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌وه، هه‌مووان سه‌رنجیان له‌سه‌ر نووسیوه و ترسی خۆیان پێشان داوه له ساخته‌كردنی ده‌نگه‌كان له حزبه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه.