چه‌ندین مرۆڤی شاره‌زا هه‌ن له توانا جه‌سته‌ییه‌كان كه ده‌توانن شتی زۆر جیاواز بكه‌ن، هه‌ندێك له‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی خاوه‌نی ئه‌و توانایانه‌ن و هه‌ندێكیش به هۆی راهێنانه‌وه پێی گه‌یشتوون.
سوڕاندنی زمان یه‌كێكه له‌و توانا سه‌یرانه‌ی مرۆڤ كه هه‌موو كه‌سێك توانای ئه‌وه‌ی نییه زمانی بسوڕێنێت، به پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه هۆكاری بۆماوه‌یی و ژینگه‌یی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و توانایه و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی یاری به زمانیان ده‌كه‌ن.
هێزی را‌گرتن هه‌ناسه‌دان كارێكه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌توانن بیكه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت له رێگه‌ی راگرتنی هه‌ناسه‌دانه‌وه خۆی بكوژێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سێك توانای هه‌یه هه‌ناسه‌كانی رابگرێت له ده‌ره‌وه و له ناو سیه‌كانیدا هه‌ناسه ده‌خواته‌وه.
زمان له لووت دان.
زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ئه‌و توانایه‌یان نییه زمانیان له لووتیان بده‌ن، به‌ڵام كه‌سانێكیش هه‌ن كه خاوه‌نی زمانێكی درێژن و به شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یی بۆیان ماوه‌ته‌وه و توانایان هه‌یه به ئاره‌زووی خۆیان زمان له لووتیان بده‌ن.