بوونەوەرێکی نامۆ کە پێدەچیت سەر بە توخمى مێرووەکان بێت به سێ قاچهوه لە شارەدێى بنەسڵاوەی هەولێر دەبیندرێت، پێشتر هاوشێوەی ئەو بوونهوهره لە کوردستان نەبینراوە.
کارزان باییز، هاونیشتمانیی دانیشتووی بنەسڵاوە، چەند وێنەیەکی ئەو بوونەوەرە نامۆیەی بۆ "وشە" ناردووە و دەڵێت، کاتێک هاوڕێیەکی یەکەم جار بینیویەتی، وایزانیوە چیلکە داره، بەڵام کە دەستی لێ داوە، جووڵاوەتەوە و ئینجا زانیویەتی گیانداره.
مێرووەکە ڕەنگ چۆلەکەیی و خاوەن دوو باڵە و لای سەریشی دوو شێوە پەردە پەنایان بۆ سەری کردووە و سێ قاچیشی هەیە، پێشتر هاوشێوەی نەبینراوە و پێدەچێت لە ئاکامی کۆچی زستانەی باڵندە و مێرووەکانەوە گەیشتبێتە ئەو ناوچەیە.
بەهۆى بەردەوامى گەڕانى شارەزایان، لە ناوچەکانی کوردستان بوونەوەر و گیانداری سەیر و نامۆ و نەبیندراو بە دی دەکرێن.