باسكی سێیەم بۆ پێكانی وردتری ئامانجەكان دادەهێنرێت

:: PM:10:35:07/04/2019 ‌

تاقیگەی لێكۆڵینەوەكانی سوپای ئەمەریكا لە ویلایەتی ماریلاند سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ئامرازێكی نوێن كە بە "باسكی سێیەم"، دەناسرێت وا دەكات سەربازەكان لەكاتی تەقەكردن وردتر ئامانجەكانیان بپێكن.

وەك ئەندازیار دان باشیڵ، بەرپرس لە پەرەپێدانی ئەو داهێنانە دەڵێت، ئەو باسكە یارمەتی دەدات بۆ دابەشكردنی هاوسەنگی چەكەكە و قوڕساییەكەی، جیا لەوەی وا دەكات سەربازەكان بە لەش سووكییەكی زیاتر جووڵە بكەن لە گۆڕەپانی جەنگدا، هاوكات سووككردنی بارگرانی هەڵگرتنی چەكەكانیان و سێرەگرتن بە وردییەكی زیاتر.

ماڵپەڕی "نیو ئەتڵەس"، تایبەت بە هەوواڵی تەكنیك لە باشیڵ دەگوازێتەوە، ئەو باسكەمان لەگەڵ چەندان جۆرە چەك تاقی كردووەتەوە وەك "M249" و "M240B"، بۆیە لەسەر بنەمای پێشنیازەكان كار بۆ پەرەپێدانی دەكەین كە لەوانەی ئەو چەكانە بەكار دێنن، پێمان دەگات بۆ گەیشتن بە زیاترین وردی لە پێكانی ئامانجەكان.

تەكنیكی "باسكی سێیەم"، بەشێكە لە پڕۆگرامی نوێكردنەوەی سوپای ئەمەریكا كە بە شێوەیەكی بنەڕەتی گرنگی بە پەیكەری دەرەوە دەدات كە یارمەتی سەربازان دەدات لە جووڵانەوەیان و هەڵگرتنی تفاقی سەربازی و ئامێرەكانی پێوەندیكردن، جیا لە باشترین پێكمانی ئامانجەكانیان.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل