كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه ئه‌ویش "ئۆدی ئاڕ هه‌شته" و وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، "هێز و دیزاینی ئه‌م ئۆتۆمبێله شۆكتان ده‌كات".
ماڵپه‌ڕی "
caricos" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی ئۆدی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین پێشانگای ئۆتۆمبێلدا ناوازه‌ترین و به‌هێزترین به‌رهه‌می به‌ناوی "ئۆدی ئاڕ هه‌شت"ی نمایش كرد به‌شێوازێك و دیزاینێكی نوێوه كه هه‌وادارانی ئه‌و به‌رهه‌مه تووشی سه‌رسامی بوون.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر كراوه له دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و ناوه‌وه‌یشی فراوانتر كراوه به‌راورد به ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه كه 10 پستۆنه و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 5.2 لیتر و هێزی 610 ئه‌سپشی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی له باگاته 208 هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆدی تاكه ئۆتۆمبێله له دنیادا كه خاوه‌نی بزوێنه‌رێكی 10 پستۆنی بێت، كه ئه‌مه‌یش جیاواز له ئۆتۆمبێله‌كانی تر هێزێكی تایبه‌تی پێ به‌خشییووه و وای لێ كردووه خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی تایبه‌ت بێ كه هیچ ئۆتۆمبێلێك نه‌توانێت ڕكابه‌ری بكات.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.