كۆمپانیای گووگڵ بۆ هه‌وادارانی مۆبایله‌كانی پیكسڵ له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی نوێترین جۆری نمایش كرد، كه ناوازه‌ترین دیزاینی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته واده‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی دیاری نه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می گووگڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، گووگڵ وه‌ك هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر ساڵانه مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز ده‌خاته بازاره‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م ساڵیش نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه مۆبایلێكه نمایش كرد و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
گووگڵ له‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، مۆبایله‌كه ناوی "Google Pixel 3a XL" ده‌بێ، هه‌روه‌ها بڕیاروایه كه شاشه‌كه‌ی 6.00 ئینج بێ و ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2220 پیكسڵ، جگه له تایبه‌تمه‌ندی شاشه‌كه‌ی كۆمپانیاكه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌ی تری نه‌داوه به میداكانی دنیا، به‌ڵام ده‌ڵێ، به‌شێوه‌یه‌ك دروستی ده‌كه‌ین كه دنیا سه‌رسام بێت و بتوانێت ڕكابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن بكات".
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئینته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا و گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بووبه خاوه‌نی یوتیووب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.