به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان له هه‌ولێر، سه‌رجه‌م جۆره‌كانى توندوتیژى كه‌مى كردووه، به‌ڵام خۆسووتاندن له پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رز زیادى كردووه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، دوو هه‌زار و 334 حاڵه‌تى توندوتیژى و سكاڵا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان له سنوورى هه‌ولێر تۆمار كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك له 10 مانگى ئه‌مساڵدا، نۆ ئافره‌ت كوژراون، هه‌روه‌ها 21 ئافره‌ت خۆیان كوشتووه، 75 ئافره‌ت سووتاون، 24 ئافره‌ت خۆیان سووتاندووه، 12 ئافره‌ت ده‌ستدرێژى سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر و دوو هه‌زار و 203 سكاڵاش له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه تۆمار كراوه.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى هه‌ولێر، سووتانى ئافره‌تان به‌راورد به ساڵى رابردوو، به 19 حاڵه‌ت زیادى كردووه.