به‌گوێره‌ى ئامارى نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوونى سلێمانى بۆ ساڵى 2016، زۆرترین ڕێژه‌ى كوڕ له دایك بووه.
له ئاماره‌كه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى هاتووه، له ساڵى 2016 له سه‌نته‌رى شارى سلێمانى، 17 هه‌زار و 433 منداڵ له دایك بوون، له‌و ژماره‌یه‌دا هه‌شت هه‌زار و 884 منداڵ له ره‌گه‌زى نێرینه و هه‌شت هه‌زار و 549 منداڵ له ره‌گه‌زى مێیینه بوون.
له ئاماره‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، له كۆى گشتیى لهدایكبوونهكاندا، به‌گشتى 11 هه‌زار و 863 له منداڵه‌كان له‌دایكبووى خێزانه‌كانى شارى سلێمانین و چوار هه‌زار و 195 له‌دایكبوونیش منداڵى ئاواره ناوخۆیییه‌كانى عێراقن كه له‌وه‌ته‌ى شه‌ڕى داعشه‌وه، روویان له شاره‌كه كردووه و هاوكات هه‌زار و 377 حاڵه‌تى له‌دایكبوونیش بۆ خێزانه په‌نابه‌ره‌كانى سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دكتۆر ئیلهام سه‌عید پسپۆڕ له دانانى منداڵى بلورى بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "ئه‌مساڵ داواكارى هاووڵاتییان له‌سه‌ر دانانى به‌رنامه‌ى ڕه‌گه‌زى كۆرپهڵهى كوڕ و منداڵى بلورى زیاتر بوو له ساڵان، هۆكاره‌كه‌ى روون نییه، به‌ڵام نه‌ریتى كۆمه‌ڵگه و ئه‌و شه‌ڕه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ڕۆڵى خۆى ده‌بینێت".
له نه‌خۆشخانه ناحكوومییه‌كانى شارى سلێمانى، حه‌وت هه‌زار و 153 منداڵ به‌شێوه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى و ئاسایى له دایك بوون، هه‌رچى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره كه چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستین، له‌ناویاندا 26 هه‌زار و 952 له‌دایكبوون تۆمار كراوه، له‌كاتێكدا 19 دایك له‌كاتى له‌دایكبوونى منداڵه‌كانیاندا، گیانیان له ده‌ست داوه.