لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان ئاشكرای دەكات، سبەی پاڵەوانێتی بلیاردی یانەكانی كوردستان بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بلیاردی كوردستان دەست پێ دەكات.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی نیسان، لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، سبەی چوارشەم 10 ی نیسان، پالەوانێتی بلیاردی یانەكانی كوردستان، بە چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی بلیاردی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئۆلۆمپی كوردستان زیاتر ڕوونی كردۆتەوە، پاڵەوانێتییەكە سبەی سەعات یەكی نیوەڕۆ لە هۆڵی "ئای سن" لەشاری دهۆك دەست پێ دەكات و تا ڕۆژانی 11 ، 12 ی نیسان بەردەوام دەبێت.
پاڵەوانێتی بلیاردی یانەكانی كوردستان بە بەشداری 32 یانە لەسەر ئاستی كوردستان بەڕێوەدەچێت، تەواوی یانەكان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تێیدا بەشدارن و لە هەرسێ ڕۆژی پاڵەوانێتییەكەدا یاریزانانی یانەكانی بەشداربوو ركابەری لەسەر ناسناوی خولی كوردستان دەكەن.