كۆمپانیای شۆڤلێت وه‌ك وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ك بۆ بێده‌نگییه‌كه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه هه‌ستا به نوێكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله ناوازه‌كه‌ی كه ئه‌ویش ئۆتۆمبێلی كاماڕۆیه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین كاری شۆڤلێت ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای شۆڤلێت نوێترین جۆری كاماڕۆی نمایش كرد كه خاوه‌نی جوانترین دیزاینه و به‌هێزترین بزوێنه‌ریشی بۆ داناوه كه زۆر جیاوازه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر.
كۆمپانیای شۆڤلێت ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه كاماڕۆ نوێیه‌ی كراوه‌ته ئۆتۆمبێلێكی "هایبرید سپۆرت" و خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆره كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 650 ئه‌سپی هه‌یه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه 6.2 لیتره و هه‌شت پستۆنه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
شۆڤلێت یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیایە بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه له سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت" دامه‌زراوه و ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه به یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیادا.