گرووپی "بزووتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بیی رزگاریخوازی ئه‌هواز" له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌كه‌یان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌م سێی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٧، له دوو هێرشی جیاوازدا توانیویانه دوو هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران بته‌قێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
ahwazna، ته‌قینه‌وه‌كان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی ئومیدیه و ده‌یله‌م رووی داوه و زیانێكی زۆریان به هێڵه‌كه گه‌یاندووه. به‌هۆی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ دوورگه‌ی خارك له كه‌نداو و هه‌روه‌ها بۆ كۆمپانیای نه‌وت و گازی ئاغاجاری وه‌ستاوه.
هێڵێكی نه‌وت رۆژانه ٤٤٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌ی ماروونه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته كۆمپانیای ئاغاجاری و هێڵه‌كه‌ی تریش رۆژانه ٦٠ هه‌زار به‌رمیل بۆ دوورگه‌ی خارك ده‌گوازێته‌وه.
هێشتا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێران ئه‌و رووداوه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه یان دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه رووداوێكی له‌م شێوه‌یه له‌و ناوچه‌یه رووی دابێت.
بزووتنه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی له پاریزگای ئه‌هواز پێك هاتووه كه كه‌وتووه‌ته باشووری رۆژئاوای ئێران و هاوسنووره له‌گه‌ڵ به‌سڕه. ئه‌و پارێزگایه عه‌ره‌بییه و بزووتنه‌وه‌كه‌ش داوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوچه عه‌ره‌بییه ده‌كات و ده‌ڵێت ئێران داگیری كردووه.
له‌م گرته ڤیدیۆییه‌دا سه‌رچاوه‌كه دیمه‌نی رووداوه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه: