یاریزانێكی مانچستەر یونایتد: ڕێگە نادەم میسی پێی بەتۆپ بكەوێت

:: PM:01:35:10/04/2019 ‌
یاریزانێكی یانەی مانچستەر یوناتدی ئینگلیزی هەڕەشە لە یانەی بەرشەلۆنە دەكات و دەڵێت ئەمشەو ڕێگە نادەم لیۆنێل میسی پێی بەتۆپ بكەوێت.

ڕۆژنامەی تێلیگراف ناوەڕۆكی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كریس سمۆلینگی بڵاو كردۆتەوە و تیایدا هاتووە، ئەو یاریزانە هەڕشە لە ئەستێرەكەی یانەی بەرشەلۆنە دەكات و لە یارییەكەی ئەمشەو ڕێگەی پێ نادات پێی بەتۆپ بكەوێت.

ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری كریس باسی لەوە كردووە، پێشتر بەرانبەر ڕۆناڵدۆ و مباپی یاریی كردووە و ئێستەش هەلی ئەوەی بۆ ڕەخساوە باشترین یاریزانی تۆپی پێ ڕاگرێت كە مێسییە.

كریس گوتوویەتی، مێسیم بۆ بێنن، من ڕێگای پێنادەم قاچی بەر تۆپ بكەوێت.

ئەو گوتانەی كریس سمۆلینگی كاردانەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە هاندەرانی یانەی مانچستەر یونایتد بە بەربڵاوی لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان پۆستیان كردۆتەوە.

سەرچاوە/ تەلەگراف



وشە - رامیار جەواد