تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی "نه‌خشه‌ی جیهانی" زیاد كرد، كه پێشوووتر ته‌نیا چه‌ند وڵاتێك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان هه‌بوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
theverge" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژە بە نوێترین ئه‌پده‌یتی فه‌یسبووك کراوە و روون کراوەتە، فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری دنیادا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێمان زیاد كرد بۆ به‌كارهێنه‌رانمان كه چه‌ند ساڵێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌ویش نه‌خشه‌ی جیهانه". به‌كارهێنه‌رانی ئاپه‌كه ده‌توانن له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه نه‌خشه‌ی جیهانی ببینن و بزانن هاوڕێكانییان له چ شوێنێكن، به مه‌رجێك هاوڕێكه‌ی شوێنه‌كه‌ی بۆ ناردبێت.
به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبووك ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی سێ ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌كات كه ده‌كاته ساڵی 2016، به‌ڵام دواجار توانیویانە ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه کارا بکەن كه پێویست بوو فه‌یسبووك هه‌یبێ له سه‌رتاسه‌ری دنیادا.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگە كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر لە دنیادا به‌كاری دێنن.