ئۆپۆ له نوێترین به‌رهه‌مدا سه‌رسووڕهێنه‌رترین مۆبایلی نمایش كرد، سیسته‌مێكی زۆر به‌هێز و ناوازه‌ی تێدا به‌كارهێناوه له‌گه‌ڵ كامێراییه‌ك كه هه‌مووانی شۆك كرد.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نویترین به‌رهه‌می ئۆپۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ چوارشه‌م 10ی نیسان، كۆمپانیای ئۆپۆ ناوازه‌ترین مۆبایلی به‌ناوی "Reno"ه‌وه نمایش كرد و ده‌ڵێ، جوانترین دیزاینمان له‌م به‌رهه‌مه‌دا به‌كارهێناوه له‌گه‌ڵ كوالێتی به‌هێز و سیسته‌مێكی خێرا، هه‌روه‌ها سیسته‌می كامێرای نوێ كه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك به‌كاری نه‌كاهێناوه ئه‌ویش لێنزی كامێرای 10xه.
ئۆپۆ ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.60 ئینجه كه به‌سیسته‌می 4k كارده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی هه‌شت گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه بۆ به‌هێزترین سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌كارده‌هێندرێت و 710 هێرتز.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه خاوه‌ن كامێرایه‌كی زۆر جوانه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 24 مێگاپێكسڵه، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 4300 میلی ئه‌مپێره. له‌گه‌ڵ نوێترین سیسته‌می كامێرا كه ئه‌ویش لێنزی 10xه و ناوازه‌ترین وێنه ده‌گرێت. ئه‌وه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 710 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
"ئۆپۆ"، یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.