له ته‌واوی دنیا ساڵانه ملیاران دۆلار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاوی پاك خه‌رج ده‌كرێ و كۆمپانیای زه‌به‌لاحی دنیا له‌و بواره كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، بڕی ئاوی پاك و شیرین ڕووی له كه‌مبوونه، بۆیه نرخی
ئاو ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ململانێكان له‌سه‌ر ئاو وه‌ك یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی ژیان له داهاتوو زۆر گه‌وره و قووڵ ده‌بنه‌وه.
ئێسته پیلانێكی جیهانی له ئارادایه و كۆمپانیا و بازرگان و حكوومه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی نهێنی خه‌ریكی كڕین و داگیركردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاون و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئاوی ئاماده‌كراوی له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌و ئاوه‌ی له نێو بوتڵی پلاستیكی له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێته‌وه، له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوو ڕه‌نگه له سه‌رتاسه‌ری دنیا كه‌مێك ئاوت بێ به‌رانبه‌ر ده‌ست نه‌كه‌وێ، به‌ڵكوو پێویسته بیكڕیت و پاره‌ی پێ بده‌ی، ئنجا تینوویه‌تیت بشكێنێت.
له ماوه‌ی ڕابردوو له كوتشابامبای پۆلیڤیا هه‌زاران خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی ئاوی ناوچه‌كه‌مان موڵكی خۆمانه‌یان به‌رز كرده‌وه، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌تییه‌ك له‌به‌رانبه‌ر دروستكردنی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئاوی سروشتی و له بوتڵنان و فرۆشتنه‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دروستكراوه، حكوومه‌تی پۆلیڤیا هه‌رزوو به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی داگیركردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاشكرا نه‌بێ، هه‌زاران كه‌سی برینداركرد و ده‌یانی تریش كوژراون و به سه‌دانی تریش برینداركران، له‌لایه‌ن پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه.
كۆمپانیای تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی Aguas Del Tunari به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Bechtelی ئه‌مه‌ریكی ده‌یانه‌وێ به‌خێرایی له‌و بواره كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو كاتێك جه‌نگی ئاو دروست ده‌بێ، ئه‌وان له هه‌مووان زیاتر خاوه‌نی ئاو بن و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن، پێشبینی ده‌كرێ تا 40 ساڵی داهاتوو ئه‌و جه‌نگه به ڕوونی ده‌ربكه‌وێ و به قورسیش سه‌رهه‌ڵبدات.
له پۆلیڤیا یاسایه‌ك له‌وباره‌وه ده‌ركرا، تێیدا ئه‌و ئاوه‌ی له كاتی بارانبارینش ده‌بارێ وه‌ك موڵكی حكوومه‌ت ناوی هێنراوه و خه‌ڵكی بۆیان نییه گلی بده‌نه‌وه و به‌كاری بهێنن، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه و خه‌ڵكی ئاماده‌ن بمرن له پێناوی ئاو دا.
له یۆنان و پرتوگال كاره‌ساتی هاوشێوه‌ی پۆلیڤیا ده‌ستی پێكردووه، ڕێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی ئه‌سینا و ناوچه‌كانی تری یۆنان به ته‌واوی دابه‌زیون و ئه‌و وڵاته له داهاتوویه‌كی نزیك پێویستی به هاورده‌كردنی ئاو ده‌بێ، هاوكات له پرتوگالیش، كۆمپانیای ئاوی پرتوگال كه كۆمپانیایه‌كی حكوومییه ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌كان گرتووه، به‌وهۆیه‌وه خۆپێشاندانی گه‌وره له پرتوگال ده‌ستی پێكرد، به تایبه‌ت له شارۆكه‌ی باكۆس دی ڤیریرای باكوری وڵات.
پێشبینی ده‌كرێ له دوور مه‌ودا دا وڵاتانی ئه‌وروپایش تووشی ته‌نگژه‌ی ئاو ببنه‌وه، به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی WDRی ئه‌ڵمانی نرخی ئاو به ڕێژه‌ی 400% به‌رز ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئاوی ڕووبار و ئاساییش ده‌بێته پاره.
ماوه‌یه‌كی زۆره یه‌كێتیی ئه‌وروپا پلان بۆ ڕێكخستنی سیاسه‌تی ئاوی وڵاتانی ناو یه‌كێتییه‌كه داده‌ڕێژی و هه‌میشه‌یش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئاو له مه‌ترسی نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه دایه و پێویسته هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره بده‌ین. بۆ ئه‌مه‌یش ڕێیان به كۆمپانیا گه‌وره‌كان داوه وه‌به‌رهێنان له‌و بواره بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆ له كاتی دروستبوونی ته‌نگژه‌ی ئاو په‌ره پێ بده‌ن و ئه‌گه‌ر به پاره‌یش بێ، ئاو بوونی هه‌بێ، نه‌ك هه‌ر نه‌مێنێ و له بازاڕ كه‌م بێت.
ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه ده‌مێكه سه‌ره‌تاكانی به شێنه‌یی ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا كاریگه‌رییه‌كه‌ی هێنده قووڵ و گه‌وره نییه، بۆیه كاتێك كاریگه‌رییه‌كانی گه‌وره بوو، ئه‌وكات هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، له ئێسته‌وه‌یش له وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا هۆشداری ده‌درێ و ڕێنمایی و چۆنیه‌تیی ده‌ستگرتن به ئاو بڵاو ده‌كرێته‌وه و ته‌نانه‌ت فیلمیشی له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنراوه، به وردی باس له چۆنیه‌تیی دروستكردنی جه‌نگی ئاو له دنیا ده‌كات.
له داهاتوو هه‌مووان ده‌بێ په‌نا بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئاو ببه‌ن، ئه‌ویش له ڕێی پاككردنه‌وه و پاڵاوتنه‌وه‌ی، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كوالێتی ئاو ڕوو له دابه‌زین بكات، به‌هۆی كه‌مبوونیشی نرخی به‌رز ده‌بێته‌وه، ئێسته زۆرێك له شاره‌كانی دنیا به ده‌ست كه‌می ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن، وه‌كو به‌رلین و تۆلۆز و كلاجنفۆرت و بۆداپست و ئۆدیسا و داربه‌یزا و هایكۆ له چین، به‌ڵام فڕه‌نسا هه‌ر له زووه‌وه پلانی بۆ ئه‌و بواره داڕشتووه و خاوه‌نی زۆرترین كۆمپانیای ئاوه و كۆمپانیای ڤیۆلا ساڵانه ملیارێك یۆرۆ له ڕێی فرۆشتنی ئاوی كانزایی خه‌رج ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه زیاتر ده‌بێ و جه‌نگه‌كه قوڵتر ده‌بێته‌وه و ده‌گاته ئاستی ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی دژی یه‌كتر به‌كاربهێنرێ له‌سه‌ر ئاو.