هێزه ته‌ناهییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سیووتی نێوده‌وڵه‌تی له باشووری وڵاتی میسڕ، پرۆسه‌یه‌كی سه‌یری به قاچاخ گواستنه‌وه‌ی بڕی 75.555 دۆلاریان ئاشكرا كرد.
ئاشكراكردنی ئه‌و كاره‌ی قاچاخچییه‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی هێزه ته‌ناهییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بوو كه گومانی له بارێك كردبوو، باره‌كه به رووكه‌ش بریتی بوو له گۆشتی مراوی، كه‌چی بڕی یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د و 60 هه‌زار جونه‌یهی میسڕی (ده‌كاته 75.555 دۆلار) له‌ناو لاشه‌ی مراوییه‌كان شاردرابووه‌وه و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌درا بۆ وڵاتی كوێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی مراوییه به پاره ئاخنراوه‌كان له میدیا و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، بووه‌ته مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه به پرۆسه‌یه‌كی قاچاخیی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان هه‌ژمار كردووه.