عه‌ره‌بێكی سعوودی، وشتره‌كه‌ی به زێڕ ده‌ڕازێنێته‌وه، ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، گه‌نگه‌شه و ڕه‌خنه‌ی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به دوای خۆیدا هێنا كه له‌و گرته ڤیدیۆیییه‌دا ده‌ركه‌وێت، عه‌ره‌بێكی سعوودی، خشڵی زێڕ به دیاری ده‌دات به وشتره‌كه‌ی و مل و پشتی پێ ده‌ڕازێنێته‌وه.
ئه‌و ڤیدیۆیه، ده‌نگی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رز كرده‌وه كه ڤیدیۆیه‌كه‌یان بینیوه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت و دڵی خۆشه و پێده‌كه‌نێت كه ده‌بینێت پشت و ملی وشتره‌كه‌ی زێڕپۆش كراوه.
ڕه‌خنه‌گران، پێیان وایه ئه‌و كاره جۆرێكه له بێ ئه‌مه‌كی و زێده‌خه‌رجی و ده‌ستبڵاوی و ناشكوریی نیعمه‌ت، به‌شێكیش پێیان وایه ئه‌و خشڵپۆشییه، شتێكی كلاسیكه و ته‌نیا ئێكسسوارێكه كه به‌های نییه.