له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا گه‌نجێك له كه‌ناراوه‌كانی به‌رازیل ده‌رده‌كه‌وێ و هه‌وره برووسكه لێی ده‌دات و ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
ئه‌و گه‌نجه ناوی "تالین كامبوس" ه و ته‌مه‌نی 25 ساڵه له كه‌شێكی باراناویدا له كه‌ناراوه‌كانی به‌رازیل ده‌رده‌كه‌وێ و له‌ناكاو هه‌وره‌برووسكه لێی ده‌دات و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
ڕووداوه‌كه له سه‌عات چوار و نیوی ئێواره ڕوویداوه له كه‌ناراوه‌كانی برایا دی سۆنهۆ له ناوچه‌ی ئیتاناییمی نزیك شاری ساوپاولۆ بووه.
گه‌نجه‌كه دوای ئه‌وه‌ی هه‌وره‌تریشقه لێی ده‌دات به په‌له ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له ناوچه‌ی گوارلۆس و ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی ده‌كرێ، كه تووشی برینی زۆر و قورس بووه.