گۆرانیبێژی ناوداری كورد "كۆمسای"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێى سه‌رنجڕاكێشی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كرد.
كۆمساى به وێنه تازه‌كه‌ى توانیویه‌تی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان بته‌نێته‌وه و ببێته بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كان، به‌شێك له هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه كه كۆمسای به وێنه ورووژێنه‌ره‌كانی حه‌ز ده‌كات ته‌واوی جه‌سته‌ی به‌ده‌ر بخات.
له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌وادارێكى بۆى نووسیوه، "كۆمساى ماوه‌یه‌كه به جلوبه‌رگه نیمچه ڕووتهكانییهوه ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه له‌كاتێكدا هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری نییه".
كۆمسای خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته و یه‌كێك بوو له به‌شدارانی به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگ"ی كه‌ناڵی "ئێن ئار تی دوو" و یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی گرووپی دیاری قه‌ره‌داغی، ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش بووه‌ته خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم.
پێشتر كۆمسای به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بڵاو كرده‌وه كه ئه‌ویش گۆرانییه‌كه به ناوی "خڕه‌ی مێخه‌ك". ئه‌م گۆرانییه‌ی كۆمسای ئاواز و تێكسته‌كه‌ی فۆلكلۆره و ئاوازێكی شادی هه‌یه و كاری ئاماده‌كردنی له‌لایه‌ن "یوونس شوكریه"وه بۆ ئه‌نجام درا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان.