كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، بۆ یەكەم جار دوای شكستە گەورەكەی لە بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی "گالاكسی 7" بەفەرمی بەرهەمهێنان و خستنەبازاڕی نەوەیەكی تری مۆبایلە زیرەكەكانی خۆی ڕاگەیاند، كە خۆی لە سێ جۆری مۆبایل دەبینێتەوە.
ساڵی ڕابردوو گەورە كۆمپانیای تەكنۆلۆجیای كۆریای باشوور و كێبڕكێكاری سەرەكیی كۆمپانیای ئەپڵ لە مۆبایلە هۆشمەندەكان، گالاكسی نۆت 7ی خستە بازاڕەكانەوە و بەهۆی بوونی كێشە لە پاتری شەحنی مۆبایلەكە، دەبووە هۆی گڕگرتنی مۆبایلەكان و بەم شێوەیە تەواوی بەرهەمەكانی لە بازاڕەكانی دنیا كێشایەوە و بە ملیاران دۆلار زیانی بەركەوت.
كۆمپانیایەكی ڕووپۆشی مۆبایلی گالاكسی بڵاوی كردەوە، كە نەوەی نوێی گالاكسی ناوەكەی دەگۆڕێ و لە گالاكسی ئێسەوە دەبێتە گالاكسی ئەی، ئەمساڵیش سامسۆنگ گالاكسی ئەی3 و ئەی 5 و ئەی 7 دەخاتە بازاڕەكانەوە و ئەم مۆبایلانە بەهەموو شێوەیەك بەرگری لە تەڕبوون دەكەن و ئاو كاریان تێ ناكات.
دیزاینی سێ جۆرە نوێكەی گالاكسی بە چوارچێوەیەكی كانزایی و شاشەیەكی شووشەیی سێ دووری (3D) دەخرێتە بازاڕەوە.
هاوكات سامسۆنگ دەرچەی شەحنكردنەوەی خێرا و توانای پاتری مۆبایلەكە و كامێرای گالاكسی زۆر بەهێزتر و باشتر و كوالێتی بەرزتر كردووە.
لە ڕۆژی 20 ئەم مانگەوە خەڵكی دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن و داوای ئەو سێ جۆرە نوێیەی گالاكسی بكەن.