بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆی شارەكانی كوردستان

:: PM:03:52:15/10/2016 ‌


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ شەموو لە خانەقین بەرزترین پلەی گەرما 36 پلەی سیلیزی بووە، لە چۆمانیش بەرزترین پلە 24 پلەی سیلیزی بووە.

هەروەها لەشارەكانی كوردستان بەرزترین پلە لە هەولێر 30 لە سلێمانی و هەڵەبجە 31 پلە و لە دهۆك 28 و لە كەركووك 36 پلەی سیلیزی بووە.

وشە/هەولێر، باز




وشە - باز ئه‌حمه‌د