ئەو جیاوازییە زۆرەی لە رووخساری ئەو كچەی گرتە ڤیدیۆكەی خوارەوە دەردەكەوێت، لە هەردوو كاتی پێش و دوای مكیاجكردن، بووەتە مایەی سەرنجڕاكێشانی ژمارەیەكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
لە سەرەتای گرتە ڤیدیۆكە، كچەكە بە پێستێكی ئەسمەرەوە دەردەكەوێت، بەڵام دوای مكیاج و رازاندنەوە، رووخساری بە شێوەیەكی بەرچاو گۆڕانی بەسەردا دێت و ئەگەر كەسێك بەبێ بینینی ڤیدیۆكە، لە هەردوو باری جیاوازدا بیبینێت، رەنگە نەزانێت كە هەمان كەسە.