پیاو كاتێك ناپاكیی له ژنه‌كه‌ی ده‌كات، بێگومان هه‌وڵ ده‌دات لێی بشارێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی ئاسایی پێشان بدا، به‌ڵام چه‌ند ڕه‌فتارێكی هه‌یه واده‌كات ژنه‌كه به ئاسانی ناپاكییه‌كه‌ی لێ ئاشكرا بكات.
به‌شێكی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی مێرده‌كانیان ناپاکییان لێ ده‌كەن، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ڵگه‌یه‌كی گونجاویان له‌لا بێت كه بیسه‌لمێنن چی‌یان به‌رانبه‌ر كراوه و ده‌ست به چاره‌سه‌ركردن بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نییه ناتوانێ له ناپاكیی مێرده‌كه‌ی دڵنیا بێت.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌و نیشانانه ده‌كات كه له به‌شێكی زۆری پیاوانی ناپاكدا دیار ده‌كه‌ون و ژن ده‌توانێت به بینینی ئه‌م ڕه‌فتارانه ئاشكرای بكات.
نیشانه‌كان چین؟
_ گۆڕینی ڕۆتین و زوو ڕۆیشتن بۆ ده‌وام و دره‌نگ هاتنه‌وه.
_ گه‌شتی له‌ناكاو و نامۆ.
_ دیارنه‌مانی به هۆكاری دووباره و سه‌یر.
_ به‌فیڕۆدانی كات بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك هه‌بێت.
_ دانانی هه‌ژماری نهێنی به ناوی جیاواز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
_ شاردنه‌وه‌ی پاره و فاتووره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كڕیویه‌تی.
_ زێده‌ڕۆیی له گرنگیدان به جلوبه‌رگ و خۆ ڕێكخستنی.
_ شاردنه‌وه‌ی دیاری و گرنگیدان به‌و شتانه‌ی پێشتر به‌لایه‌وه هیچ نه‌بوون.
_ چوون بۆ هۆڵی وه‌رزشی بۆ له‌شجوانی.
_ به‌رده‌وام نامه ناردن و ته‌له‌فۆنكردن.
_ كه‌مكردنه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه له ژنه‌كه‌ی.
_ درۆكردن و خۆدزینه‌وه له ڕاستییه‌كان.
_ پشوو وه‌رگرتنی له‌ناكاو.