دووگیان بوون كردارێكی سروشتی ژیانە و دەبێتە هۆی گەورەبوونی خێزان، بەكارهێنانی دەرمان تاكە رێ نیە بۆ ئەوەی هەلی دووگیان بوون زیاد بكات، بەڵكو پێكهاتەی خۆراكی و رێجیمی رۆژانە بەهەمانشێوە رێگە خۆشكەرە بۆ ئەوەی هەلی بوون بە دایك زیاتر بكات.
ئەمانەش هەندێكن لەو پێكهاتە خۆراكیانەی كە ئەگەری دووگیان بوون زیاد دەكەن.
یەكەم: خۆراكی پرۆتین بەرز، ئەگەر هەوڵی دووگیان بوون دەدەیت ئەوە پرۆتینی چەوری بەرز لە خۆراكی رۆژانەتدا زیاد بكە كاتێك ئەو خۆراكانە دەخورێت كە پڕن لە پڕۆتینی چەوری بەرز و رێژەكەی %2 زیاترە لەو كاتەدا كاربۆهیدراتت بە رێژەی 540 كەم بكەەوە بەم شێوەیە هەلی دووگیان بوون زیاد دەكات. زیاتر هێلكە، ماسی سەلەموون و گۆشتی پەلەوەر بخۆ، چونكە بڕێكی زۆر پرۆتینی پێویستی تێدایە بۆ لەش.
دووەم: ماسی بخۆ، وەكو لەپێشتردا باسمان كرد كە ماسی سەلەموون برێكی زۆر پرۆتینی باشی تیدایە و هەروەها دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 كە جۆرێكە لە ترشی چەوری رۆلێكی گرنگ دەبینێت لە كرداری پیتێندا، ئەگەر ئارەزووی خواردنی ماسیت نیە ئەوە دەتوانیت تۆوی كەتان بخۆیت چونكە بەهەمان شێوە برێكی باش ئۆمێگا 3 تێدایە.
سێیەم: میوە و سەوزە، ئەگەر خۆراكی رۆژانەت ئەم دوو پێكهاتە خۆراكییەی كەم بێت ئەوە پێویستە زیاد بكرێت بە رێژەیەكی باش، چونكە بڕێكی باش پێكهاتەی خۆراكی و ڤیتامین بەلەش دەدات و كرداری پیتێن باشتر دەكات. هەروەها خواردنی سەوزە و میوە پێویستە بۆ ئەو ژنانەی كە دووگیانن، چونكە برێكی باش پێكهاتەی خۆراكی بە كۆرپەلە دەگات و خێراتر گەشە دەكات.
چوارەم: شیرەمەنی پر چەوری، خواردنی شیرەمەنیە ساردەكان هەلی دووگیان بوون زیاد دەكات چونكە شیرەمەنییە چەورەكان برێكی باش كالیسیۆمی تێدایە. كالیسیۆم گرنگە بۆ زیادكردنی یەكەی پیتێن جگە لە بەهێزكردنی ئێسك، بەڵام پێویستە بە شێوەیەكی تەندروست بخورێت بۆ ئەوەی نەبێت بە هۆی زیادبوونی كێشی لەش.