ئەمڕۆ شەموو 13ى نیسان، سهعات چواری پاشنیوەڕۆ لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی شێوەکاری ڕۆژئاوای کوردستان عەبدولسەلام عەبدوڵا كرایهوه، كه بڕیاره بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بێت.
شایهنى باس كردنه پێشانگاکە لەلایەن ناوندی حەوت ڕەنگەوە لە سلێمانی كرایهوه و ژمارەیەک تابلۆی نوێی هونەرمەندی شێوەکار عەبدولسەلام عەبدوڵا نمایش كرا.
عەبدولسەلام عەبدوڵا ساڵی 1961 لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە، ساڵی 1985 کۆلێژی هونەری لە دیمەشق تەواو کردووە، زیاتر لە 30 ساڵ مامۆستای هونەر بووە، ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی شێوەکارییە، چەندان پێشانگای تایبەتی کردووەتەوە لە چەندان پێشانگای نێوەدەوڵەتییدا بەشداریی کردووە، چەندان خەڵات و مەدالیای رێزلێنانی پێبەخشراوە.