هاووڵاتییه‌كی كوردستان كه بۆ سه‌ردانی ماڵی خزمێكی ده‌چێته ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌كه‌كه له بناری قه‌ندیل، ئاماژه به‌وه ده‌كات له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌سه‌ر ڕووداوێكدا ڕۆیشتن كه چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه له گه‌نجێك و ژنێكیان ده‌دا و چاوی ژنه‌كه‌یان ده‌رهێنا و گه‌نجه‌كه‌شیان كوتایه‌وه.
كۆسره‌ت ساڵح له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، دوێنێ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان له باڵه‌كایه‌تییه‌وه بۆ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، به‌سه‌ر ڕووداوێكی دڵته‌زێن كه‌وتین، ژنێكی چاو ته‌قێنراو، پیاوێكی خوێناوی و چه‌ند چه‌كدارێكی نێزه به ده‌ستی په‌كه‌كه، له‌سه‌ر لووتكه‌ی كورته‌كه و كۆتا لۆفه‌ی پێچاوپێچی ئه‌و شوێنه به‌رزه تێكهه‌ڵپژابوون.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوفێری ئۆتۆمبێلێكی ئۆپڵ چه‌ند مه‌ترێك دوای ڕه‌تبوون له خاڵی پشكنینی په‌كه‌كه وه‌ستابوو، چه‌كداره‌كان هه‌ڵیانكوتاونه‌ته سه‌ر و لێیان داون.
ئاماژه‌ی داوه، كه ئۆپڵه‌كه دوو پیاو و دوو ژنی تێدابوو، چاوی یه‌كێك له ژنه‌كان ته‌قێنرابوو و به لێشاو خوێنی لێ ده‌هات و ده‌موچاوی پیاوێكیش خوێناوی بوو و شوێنی نێزه و لووله‌ی تفه‌نگ به‌سه‌ر ڕووخسارییه‌وه بوو، هاواری ده‌كرد "ئێمه پێشمه‌رگه‌ین بۆ لێمان ده‌ده‌ن، دكتۆرمان بۆ بێنن تیمارمان بكه‌ن، دنیا تێده‌گه‌یه‌نین و قسه بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین".
ئه‌و گه‌نجه له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی بینیمان له ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌سه‌د و جه‌لاده‌كانی ئه‌ردۆغان و شه‌ڕی براكوژی ده‌چوو، ئاخر په‌كه‌كه شۆڕشه‌كه‌ی به شۆڕشی ژن ناو ده‌بات، كه‌چی ژنێك له ژێر نێزه‌ی چه‌كه‌كانیان چاوێكی له ده‌ست دا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چه‌ند مه‌ترێك له خاڵی پشكنینه‌وه دوور كه‌وتبووه‌وه و وه‌ستابوو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه خه‌ڵك كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له ترسی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هاووڵاتییان بڵاوه‌یان كرد و چه‌كداره‌كان ڕۆیشتن و زه‌ره‌مه‌ند ئه‌و ژنه چاو ڕژاوه و پیاوه لێدراوه‌كه بوون. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش نه‌كه‌وتبایه نێوانیان، گومان نه‌بوو كه هه‌ر چوار هاووڵاتییه‌كه‌ی نێو ئۆپڵه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كوژران.
له كۆتادا نووسیویه‌تی، گه‌ریلایه‌ك له‌سه‌ر كارێكی له‌م چه‌شنه چاوی ژنێك بته‌قێنێت و خۆشی به پارێزه‌ری ژن بناسێت، چی كه‌متره له سه‌ربازێكی ده‌ست به خوێنی ئه‌سه‌د یان جه‌لاده‌كانی ئه‌ردۆغان؟.
ئه‌و ڕووداوه له كاتێكدایه پێشتر هاووڵاتییانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ناڕه‌زایییان دژ به په‌كه‌كه ڕاگه‌یاندووه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه باج و سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێ، هاوكات له ماوه‌ی ڕابردوو له سنووری ده‌ڤه‌ری بادینان په‌كه‌كه چه‌ند كه‌سێكی ڕفاندووه و كوشتوونی.