په‌یكه‌رسازێكی كورد له وڵاتی سوید، چه‌ند كارێكی هونه‌ریی بۆ پێشمه‌رگه و شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
"شۆڕش ئه‌مین" په‌یكه‌رسازێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی سویده و پێشتر چه‌ند كارێكی بۆ جوانكاریی شاره‌كانی كوردستان كردووه، ئێسته‌ش چه‌ند په‌یكه‌رێكی له سوید دروست كردووه و ده‌یه‌وێ بۆ جوانكردنی شاری هه‌ولێر بینێرێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو به "وشه"ی راگه‌یاند: بڕیار بوو پێش سێ ساڵ دروستیان بكه‌م و بیانهێنم بۆ شاری هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه دوا كه‌وت.
زیاتر گوتی: سێ په‌یكه‌رم دروست كردووه بۆ شاری هه‌ولێر به شێوازی ئه‌پستراكت و ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌رقاڵی كاركردنم له‌سه‌ریان، یه‌كێك له په‌یكه‌ره‌كان به‌ناوی "خانمه" و به‌رزییه‌كه‌ی 12 مه‌تره و به ماده‌ی ستیل داڕێژراوه، له چوارڕیانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دانراوه. دووه‌م كاریش ناوی "ناوك"ه كه به‌رزییه‌كه‌ی سێ مه‌تره و ئه‌ویش به‌هه‌مان ماده دروست كراوه و له شه‌قامی 60 مه‌تری به‌رامبه‌ر ئاپارتمانی پارێزگای نوێی هه‌ولێر دانراوه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: سێیه‌م كار ناوی "خێزان"ه كه به‌رزییه‌كه‌ی شه‌ش مه‌تره و هه‌ر به‌هه‌مان ماده دروست كراوه و له چواڕیانی چۆلی دانراوه.
له‌باره‌ی كاره‌كانی داهاتووی شۆڕش ئه‌مین گوتی: سه‌رقاڵی كاركردنم بۆ پڕۆژه‌یه‌كی نوێ كه بۆ من زۆر گرنگه و به خۆشحاڵییه‌وه ده‌یكه‌م و یه‌كێكه له خه‌ونه گه‌وره‌كانم، ئه‌ویش په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌یه كه پانییه‌كه‌ی 20 مه‌تر و به‌رزییه‌كه‌ی 40 مه‌تره، به‌ماده‌ی برۆنز كاری بۆ ده‌كه‌م، ئه‌و كاره‌م مافی هیچ حزب و لایه‌نێكی پێوه نییه و ته‌نیا هێما ده‌بێت بۆ خه‌بات و تێكۆشانی ماندوونه‌ناسانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌و مرۆڤه خۆنه‌ویستانه‌ی به‌ڕاستی به هه‌موو مانایه‌ك پێشمه‌رگه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی میله‌ته‌كه‌یان.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی