زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به كارى په‌رله‌مانى ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت كه فراكسیۆنه‌كه‌یان نایه‌وێ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان پڕۆژه‌باران بكات. هاوكات ده‌ڵێ "ئه‌وانه‌ى چوار ساڵه له پۆسته‌كانیانن، پێویسته بگۆڕێن" و ئه‌وه به سوودى سیستمى حكومڕانى ده‌زانێت.
ئێسته بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له په‌رله‌مانه، قۆناغی دوای كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه چییه؟
دوای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌چینه قۆناغێكی نوێوه، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمه، دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه هه‌فته‌یه‌كمان پێویسته تا سه‌رۆكی هه‌رێم بێته هه‌ڵبژاردن، له دوای ئه‌وه فراكسیۆنی پارتی ناوی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێ پێشكه‌ش ده‌كات به‌پێی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی ڕابردووه، ئه‌و ناوهێنانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی حكوومه‌ت راده‌سپێرێ و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 30 ڕۆژدا پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ته‌واوی كابینه‌كه‌ی بێنێته په‌رله‌مان تا متمانه وه‌ربگرن.
فراكسیۆنی پارتی دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆسانه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی خۆی كه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌یه‌تی و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن به خه‌ڵك دراوه و ده‌مانه‌وێ جێبه‌جێیان بكه‌ین، پارتی به‌ڵێنه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن وه‌ك ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك سه‌یر ده‌كات، پابه‌نده به جێبه‌جێكردنیان كه ته‌واوی سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه و به‌پێی سێكته‌ره‌كان پارتی پڕۆژه پێشكه‌ش ده‌كات.
زۆر له‌و پڕۆژانه‌ی پارتی ده‌ستی بۆ ده‌بات پێوه‌ندی به حكوومه‌ته‌وه هه‌یه، بۆیه تا پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی كوردستان هه‌ندێك پڕۆژه‌كان وه‌ستاون و پێویستمان به ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌ت هه‌یه، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڕیاره له داهاتوو پێشكه‌ش بكرێن، به‌ڵام نامانه‌وێ پڕۆژهبارانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ین و نامانه‌وێ هه‌ندێك یاسا پێشكه‌ش بكه‌ین كه ته‌نیا ژماره زیاد بكات، به‌ڵكو به‌پێی پێویستی ژیانی خه‌ڵك پڕۆژه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
به ڕوونتر پێمان بڵێ پێشینه‌ی كاره‌كانی فراكسیۆنی پارتی بۆچی ده‌بێت؟
باس له بژێوی ژیانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش ده‌كه‌ین، یه‌كێك له به‌رنامه‌ی كاره‌كان پرسی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایشه كه پێویستییه، هه‌روه‌ها باشتركردنی بژێوی هێزی پێشمه‌رگه یه‌كێكی تره له پێشینه‌ی كاره‌كان، هه‌ریه‌كه‌مان شانازی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر مووچه‌یش زیاد نه‌بێ، ده‌بێ له‌ڕێی ده‌رماڵه‌وه مووچه‌ی پێشمه‌رگه زیاد بكرێ، هاوكات ده‌مانه‌وێ كار له‌سه‌ر ژیانی مامۆستایان و قوتابیان بكه‌ین، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیش پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وێ و چاوه‌ڕوانی دانانی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین كه چاككردنی ئه‌و سێكته‌رانه ده‌بێته ئه‌ركی حكوومه‌ت.
ده‌مه‌وێ پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه بكه‌م كه پێش ئێوه له په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر كرا، ئاینده‌ى ئه‌وه به‌كوێ ده‌گات؟
پڕۆژه‌ى چاكسازى یه‌كێك بوو له‌و پڕۆژانه‌ی حكوومه‌ت ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كرد چونكه پێوه‌ندى به بابه‌تى داراییه‌وه هه‌بوو، بۆیه ئه‌و كاته‌ى پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ى حكوومه‌ت كرایه‌وه، تا ئێسته هه‌ر له‌وێ ماوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه بۆ په‌سه‌ندكردنى پێویسته حكوومه‌ت پڕۆژه‌ى چاكسازى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ورده‌كارییه‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ خه‌ڵك باس نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى پێشتر له په‌رله‌مان بوو جارێكى تر به‌هه‌مانشێوه حكوومه‌ت ڕه‌وانه‌ى بكاته‌وه، ئه‌وه ده‌رماڵه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێ به مامۆستایانیشه‌وه، حیساب بۆ ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسیی نه‌كراوه له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له كاره‌كانمان چاكسازییه، به‌ڵام به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵى نین كه ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببڕێ، ئێمه ده‌مانه‌وێ چاكسازى له پله تایبه‌ته‌كان بكرێ و چاكسازى له شتى تردا بكرێ.
ئومێد هه‌یه بۆ حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان چاكسازیى ڕژد بكرێ؟
ئومێدێكى زۆر هه‌یه له كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاكسازى رژد بكرێ كه مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، بۆیه ئێمه‌یش په‌له‌مانه حكوومه‌ت پێكبهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به گۆڕانكارى و چاكسازییه‌كان بكرێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بچێته قۆناغێكى تر.
زانیاریت هه‌یه كه ته‌واوى به‌رپرسه‌كانى حكوومه‌ت له كابینه‌ى نوێ بگۆڕێن؟
هێشتا له‌ناو پارتى گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كراوه، ئه‌و پرسه سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌رۆك بارزانى دوا بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، ئێمه پێمان وایه باشتره گۆڕانكارى ریشه‌یى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكرێ، چونكه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى سیستمى حوكمڕانى كوردستان پێویستمان به گۆڕانكارییه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت، به‌ڵام گۆڕانكارى له به‌رپرسه‌كانى حكوومه‌ت به‌ماناى گه‌نده‌ڵى نایه‌ت، به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندن دواى چوار ساڵ به‌رپرسه‌كان توانای خۆیان به‌كار هێناوه ئه‌گه‌ر ویستیان له‌سه‌ر بووبێت، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كى گشتیی خه‌ڵك به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان.
كه‌واته ئه‌وانه‌ى چوار ساڵ له پۆسته‌كانیانن ده‌گۆڕێن؟
سیستمى حكومڕانى له وڵاتێك بۆ وڵاتێكى تر جیاوازى هه‌یه، له هه‌ندێك وڵات چوار ساڵ بنه‌مایه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه دانراوه و پێویست نییه زیاتر بمێنێته‌وه، ئێمه‌یش پێمان باشه كه‌س چوار ساڵ زیاتر له پۆسته‌كه‌ى نه‌بێت و ئه‌وانه‌یشى ماونه‌ته‌وه به‌پێى كاره‌كانیان گۆڕانكارییان پێ بكرێ.
له‌سه‌ر كارى په‌رله‌مانى قسه‌ى ئه‌وه هه‌یه كه ئێوه و گۆڕان هه‌موو پڕۆژه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى خۆتان تێده‌په‌ڕێنن؟
راسته ئێمه 45 كورسیی په‌رله‌مانى كوردستان‌مان هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام دووپات‌مان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سیاسه‌ت به له‌خۆبایبوونه‌وه ناكه‌ین، كارى په‌رله‌مانى كارى پێكه‌وه‌ییه و پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه بده‌ین كه ڕه‌هه‌ندى نیشتمانی‌یان هه‌یه.
* په‌له‌مانه حكوومه‌ت پێكبهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به گۆڕانكارى بكرێ