له ساڵیادی ئه‌نفالدا، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ, به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه جیاجیاكانی باشووری عێراق له پێوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌ڕاندنەوه‌ی رووفاتی ئەنفال كراوان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی نیسان، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆیان بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و خێزانەكانیان، هاوكات راشی ده‌گه‌یه‌نن، به هاوكاریی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه جیاجیاكانی باشووری عێراق له پێوه‌ندیی به‌رده‌وامدان به مه‌به‌ستی گه‌ڕان و پشكنینی زیاتری ئه‌و ناوچانه له پێناو دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌ڕاندنەوه‌ی رووفاتی ئەنفال كراوان.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو: له‌م یاده‌دا، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی بۆ كەمكردنەوەی مەینەتیەكانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌میشه پاڵپشت و دڵنه‌واییكاری كه‌سوكاری به‌جێماوی قوربانیانی ئه‌نفال ده‌بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش دراوه، له رێككه‌وتی 13ی ئاداری ئه‌مساڵ، شاندێكی ئیداریی پارێزگای موسه‌ننا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د مه‌نفی سه‌ردانی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه و له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی داوای له‌شاندی میوان كرد كە بە هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەست بە پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین بۆ گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له‌سنووری پارێزگای موسه‌ننا بكه‌ن و دواتر شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پارێزگاری شاره‌كه رێككه‌وتن بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌سنووری ئه‌و پارێزگایه، لە ئەنجامی گەڕانەکاندا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا توانرا گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ بدۆزرێته‌وه كه پاشماوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌نفالكراوی كوردستانی تێدا بوو.
ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی دەزگایەکی ناحكوومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە له ساڵی 2005 له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان- عێراق دامه‌زراوه و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه و بۆ ده‌ستپێكی كاره خێرخوازییه‌كانی، مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له چوارچێوه‌ی رێكخراوه ناحكوومییه‌كان وه‌رگرتووه. دواى فراوانبوونی كار‌و چالاكیه‌كان و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌و په‌نابه‌ران ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی (2016) مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها فراوانبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ڕێكخراوه‌ییبوونی ئیشوكاره‌كانی ده‌زگا بووه هۆی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئه‌پریلی 2016ی كارگێڕی و هه‌ماهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بڕیار درا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ببێت به ئه‌ندامی راوێژكاری تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی (ئیكۆسۆك-ECOSOC)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له‌پێناو دۆزینه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوان بۆ زێدی نیشتمان ئاماده‌یی نیشانده‌دات پاڵپشتی ته‌واوی تیمی تایبه‌ت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان به‌شێوه‌ی زانستی و سه‌رده‌میانه بكات و هەموو ئەركێك لە ئەستۆ بگرێت. ئه‌مه‌ش له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
ئه‌مڕۆ 31 ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال تێپه‌ڕ ده‌بێ، پڕۆسەكه بریتی بوو له جینۆساید و پاکتاوکردنی کورد کە لە ساڵی 1988 لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعس دژی کورد دەستی پێ کرد و بە هەشت قۆناغ جێبەجی کرا و 182 هەزار هاووڵاتی کوردی بێ‌تاوان کۆمەڵکوژ کران.
به‌رواری 22ی شوباتی 1988 ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستی پێ كرد كه له هه‌شت قۆناغی جیادا و له ناوچه‌ی جیاوازدا كوردستانی باشووری گرته‌وه. قۆناغەكان لە شه‌شی ئه‌یلوولی ساڵی 1989 كۆتایی هات كە بە بەسەركردایەتی عەلی حەسەن مەجید بوو. بۆ كۆمەڵكوژی ئەنفال سوودیان لە هێرشی سەر زەوی و موشەك و ڕێكخراوە وێرانكەرەكان و دەربەدەركردنیان و دەستەی فیشەك هاوێژەكان و چەكی كیمیایی وەرگرت.
ئه‌نفال زیانی ماددی و مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشت، به‌جۆرێك هێنده‌ی نه‌مابوو كورد تێیدا له‌ناو بچێت، چونكه رژێم به‌رنامه و پيلانی قڕكردنی داڕشتبوو له هه‌لمَه‌تێكی وادا پتر له 200 هه‌زار مرۆڤی كورد له‌ناو بران و بووه هۆی وێرانكردنی نزیكه‌ی ضوار هةزار گوند‌و ضوار شارؤكة و 30 شارةديَ و سيَ هةزار و 100 مزگه‌وت و 100 كڵێسا ويَران بوون. هةروةها بووه هۆی به‌تاڵانبردنی دوو ملیۆن سه‌ر مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵ. كاریگه‌ريی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستانیش هه‌بووه و بووه هۆی له‌ناوبردنی رووبه‌رێكی فراوان له باخ و ره‌ز و چه‌م.
له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا بنه‌ماكانی ژیان له كوردستان هه‌ڵته‌كێنران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هیستریایه شێتانه‌یه به جینۆسایدی كورد كۆتایی هات له 90%ی گونده‌كانی كوردستان و زیاتر له 20 شار‌و شارۆچكه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه، ناوچه گوندنیشنه‌كان به 15 ملیۆن مین مینڕێژكران، نزیكه‌ی 5/1 ملیۆن كوردی گونده‌كان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێكان گوێزرانه‌وه، نزیكه‌ی 10% كوردی باشوور له‌ناوبران، به‌مه‌ش نزیكه‌ی 7729 كم دووجا له رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عیراق توشی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بووه.