سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ساڕێژكردنی برینی ئه‌نفال و قەرەبووکردنەویان، ده‌بێت كاری سەرەکیی دەوڵەت و حكوومه‌تی عێراق بێت، ئەمە بەرپرسییەکی ئەخلاقی و مێژووییە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی نیسان، له ساڵیادی ئه‌نفالدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و وێڕای په‌یامی سۆزداری بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و شەرمەزاركردنی ئه‌و تاوانە، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ڕژێمی به‌عس جگه له وێرانكاری و تۆقاندن و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی دێوه‌زمه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، ژیانی زیاتر له 180 هه‌زار كه‌سی به چه‌كی قورس و گازی كوشنده و كیمیابارانی ئاسمانیی كوردستان، به‌كۆتا هێنا.
سه‌باره‌ت به هاوكارییی قوربانییان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئێمه وه‌ك میلله‌تێك ده‌بێت به ئه‌ركی خۆمان بزانین كه نه‌ك ته‌نیا یادی قوربانیانی ئه‌نفالكراو بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو هاوكاریی ته‌واوی كه‌سوكاریان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زێد و باشترکردنی هە‌لومه‌رجی ژیانیشیان، له ئه‌ستۆى ئێمه‌دایه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، سه‌رباری هه‌موو ئاڵۆزی و سه‌ختییه‌كی سیاسیی وڵات، ساڕێژكردنی برینی ئه‌نفال و قەرەبووکردنەویان، ده‌بێت كاری سەرەکیی دەوڵەت و حكوومه‌تی عێراق بێت، ئەمە بەرپرسییەکی ئەخلاقی و مێژووییە.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه: بۆ ڕێگری له هه‌ر هێرشێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نفال له داهاتوودا دژی گه‌له‌كه‌مان جا له‌ژێر دروشمی نه‌ژادپه‌رستی، نه‌ته‌وایه‌تی، ئایینی یان ئایدیۆلۆژیی سیاسی‌دا بێت، ئێمه نابێت قوربانیانی ئه‌نفال و كه‌سوكاریان له‌بیر بكه‌ین. با ئه‌مڕۆ، سبه‌ینێ و هه‌موو ڕۆژێك یادیان بكه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ 31 ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال تێپه‌ڕ ده‌بێ، پڕۆسەكه بریتی بوو له جینۆساید و پاکتاوکردنی کورد کە لە ساڵی 1988 لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعس دژی کورد دەستی پێ کرد و بە هەشت قۆناغ جێبەجی کرا و 182 هەزار هاووڵاتی کوردی بێ‌تاوان کۆمەڵکوژ کران.
به‌رواری 22ی شوباتی 1988 ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستی پێ كرد كه له هه‌شت قۆناغی جیادا و له ناوچه‌ی جیاوازدا كوردستانی باشووری گرته‌وه. قۆناغەكان لە شه‌شی ئه‌یلوولی ساڵی 1989 كۆتایی هات كە بە بەسەركردایەتی عەلی حەسەن مەجید بوو. بۆ كۆمەڵكوژی ئەنفال سوودیان لە هێرشی سەر زەوی و موشەك و ڕێكخراوە وێرانكەرەكان و دەربەدەركردنیان و دەستەی فیشەك هاوێژەكان و چەكی كیمیایی وەرگرت.
ئه‌نفال زیانی ماددی و مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشت، به‌جۆرێك هێنده‌ی نه‌مابوو كورد تێیدا له‌ناو بچێت، چونكه رژێم به‌رنامه و پیلانی قڕكردنی داڕشتبوو له هه‌لمَه‌تێكی وادا پتر له 200 هه‌زار مرۆڤی كورد له‌ناو بران و بووه هۆی وێرانكردنی نزیكه‌ی چوار هه‌زار گوند‌و چوار شارۆكه و 30 شاره‌دێ و سێ هه‌زار و 100 مزگه‌وت و 100 كڵێسا وێران بوون. هه‌روه‌ها بووه هۆی به‌تاڵانبردنی دوو ملیۆن سه‌ر مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵ. كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستانیش هه‌بووه و بووه هۆی له‌ناوبردنی رووبه‌رێكی فراوان له باخ و ره‌ز و چه‌م.
له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا بنه‌ماكانی ژیان له كوردستان هه‌ڵته‌كێنران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هیستریایه شێتانه‌یه به جینۆسایدی كورد كۆتایی هات له 90%ی گونده‌كانی كوردستان و زیاتر له 20 شار‌و شارۆچكه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه، ناوچه گوندنیشنه‌كان به 15 ملیۆن مین مینڕێژكران، نزیكه‌ی 5/1 ملیۆن كوردی گونده‌كان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێكان گوێزرانه‌وه، نزیكه‌ی 10% كوردی باشوور له‌ناوبران، به‌مه‌ش نزیكه‌ی 7729 كم دووجا له رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عیراق توشی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بووه.